
Madrid
مەدرید - AA
پشکنینی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، زینەدین زیدان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچوو.
یانەی ریاڵ مەدرید، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە پشکنینی زیدان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە.
راگەیاندنی ئیسپانی، ئاماژەی بەوە کرد کە لەبری ئەو راهێنەرە فەڕەنسییە سبەی دووەم راهێنەر دەیڤید بیتۆنی دەچێتە یاریگا بۆ سەرپەرشتی یانەکە لە یاری بەرامبەر ئالاڤیس-دا.