خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.. پاریس سانجێرمان بە ئەنجامی (٤-٠) لە ئەتڵانتای بردەوە
لە میانی قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ (UEFA Champions League)، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە ئەنجامی (٤-٠) لە یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی بردەوە.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
لە میانی قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ (UEFA Champions League)، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە ئەنجامی (٤-٠) لە یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی بردەوە.
شەوی ڕابردوو لە میانی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەتڵانتای کرد.
یارییەکەش بە ئەنجامی (٤-٠) لە بەرژەوەندی یانە فەڕەنسییەکە کۆتایی ھات.
ھەروەھا شەوی ڕابردوو لە میانی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی (٣-٢) لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بردەوە و یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیش لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی (٣-١) لە یانەی چێڵێسی ئینگلیزی بردەوە.
ھەر شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ پۆپی پێ، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە (٢-٠) لە یانەی ئەیاکس ئەمستردامی ھۆڵەندی بردەوە.
ھەروەھا شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ پۆپی پێ یانەی سلاڤیا پراگی چیکی و یانەی بۆدۆ گلیمتی نەرویجی بە ئەنجامی (٢-٢) یەکسان بوون و یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی و یانەی پافۆسی قوبرسی ڕومی بە ئەنجامی (٠-٠) یەکسانبوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن