
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە کۆتایی جامی جیهانی یەنەکانی فیفا ٢٠٢٠دا، یانەی بایرن میونشن-ی ئەڵمانی بە گۆڵەکی بێ بەرامبەر بەسەر یانەی تیگری مەکسیکیدا سەرکەوت.
لە کۆتایی ١٧هەمین جامی جیهانی یانەکانی فیفا کە لە قەتەر بەڕوەچوو، پەڵەوانی یانە پەڵەوانەکانی یوفا، بایرن میونشن رووبەڕووی یانەی تیگری بووەوە کە پەڵەوانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی باکوور و ناوەڕاستی ئەمریکا و کاریبیە.
لە یاریەکەدا جیرۆمۆ بۆواتینگ بە هۆیکاری شەخسی و تۆماس مولەر-یش بەهۆی توشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ریزی بایرن میونشندا نەبوون.
گێمی یەکەمی یاریکە بە بێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام لە گێمی دووەمدا یانەی بایرن میونشن لە خولەکی ٥٩دا لە رێگەی بنیامین پاڤارد گۆڵێکی تۆمار کرد و یەریەکەی ١-٠ بردەوە.
بەو ئەنجامەش یانەی بایرن میونشن لە پاش ساڵی ٢٠١٣ەوە بۆ جاری دووەم بووە براوەی جامی جیهانی یانەکانی فیفا.