جيهان, وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

ئەرجەنتین...پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ لە ٣٠ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکاتەوە

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین: "یەکەم خولی پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ لە ٣٠ی تشرینی یەکەم، خولی دووەم لە سێی تشرینی دووەم، خولی سێیەم و چوارەم و پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنان لە ٢١ی تشرینی دووەمدا دەستپێدەکات"

Hüseyin Burak Demirer   | 15.10.2020
ئەرجەنتین...پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ لە ٣٠ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکاتەوە

Ankara

ئەرجەنتین - AA

ماوەی حەوت مانگە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پالەوانێتییەکانی تۆپی پێی ئەرجەنتین وەستاون.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین، لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد یەکەم خولی پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ لە ٣٠ی تشرینی یەکەم، خولی دووەم لە سێی تشرینی دووەم، خولی سێیەم و چوارەم و پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنان لە ٢١ی تشرینی دووەمدا دەستپێدەکات.

لە راگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە تەواوی رووبەڕووبوونەوەکان بەبێ ئامادەبوونی بینەر بەڕێوەدەچن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın