توركيا

شرنەخ.. چەند ناوچەیەکی سیلۆپی وەک ناوچەی مەترسیدار دیار کرا

بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا سەبارەت بە راگەیاندنی ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای شرنەخ وەک ناوچەی مەترسیدار، لە 'رۆژنامەی فەرمی'دا بڵاوکرایەوە.

Muhammet Ali Kemal  | 06.03.2016 - نوێکردنەوە : 07.03.2016
 شرنەخ..  چەند ناوچەیەکی سیلۆپی وەک ناوچەی مەترسیدار دیار کرا

ئەنقەرە

بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا سەبارەت بە راگەیاندنی ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای شرنەخ وەك ناوچەی مەترسیدا، لە 'رۆژنامەی فەرمی' دا بڵاوكرایەوە. 

بەپێی بڕیارەكە ژمارەیەك ناوچەی گەڕەكەكانی باربارۆس، باشاك، جودی، كارشیكایا، شەهید هارون بۆی، نوح، یەنیشەهیر و یەشیلتەپەی شارۆچكەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخ، وەك ناوچەی مەترسیدار راگەیەنراون.

سەبارەت بە بڕیارەكەش ئاماژە بەوەكراوە کە لە كۆبوونەوەی رۆژی ١٦ی شوباتی ئەنجوومەنی وەزیراندا لەسەر بنەمای نووسراوێكی وەزارەتی ژینگە و شارسازیی بەپێی مادەەی دووی یاسای ''گۆڕینی ئەو ناوچانەی لەژێر مەترسیی كارەساتی سروشتیدان'' دراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın