توركيا

گۆمی شا.. جوانییەکی بێ وێنەی سرووشت لە ئەنتاڵیا

- گۆمی شا لە شارۆچکەی سەریک سەر بە پارێزگای ئەنتاڵیا، لەسەر لووتکەی تاڤگەکان جوانییەکی بێ وێنەی سرووشتی خستووەتە بەر دیدی گەشتیاران.

Ayşe Yıldız, Abdullah Shukur  | 10.08.2019 - نوێکردنەوە : 18.08.2019
گۆمی شا.. جوانییەکی بێ وێنەی سرووشت لە ئەنتاڵیا

Antalya

ئەنتاڵیا - AA

گۆمی شا لە شارۆچکەی سەریک سەر بە پارێزگای ئەنتاڵیا، لەسەر لووتکەی تاڤگەکان جوانییەکی بێ وێنەی سرووشتی خستووەتە بەر دیدی گەشتیاران.

پارێزگای ئەنتاڵیا کە بەھاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی تۆماری پێوانەیی شکاندووە، لە پاڵ کەناراوە شینەکان و شاکارە مێژوییەکان، خاوەنی جوانییەکی سرووشتی بێ وێنەیە و بەرەو ئامانجەکانی ٢٠٢٣ی تورکیا ھەنگاو دەنێت.

گۆمی شا لە نێو ئەم ھەموو جوانییەی ئەنتاڵیا کە دەکەوێتە لووتکەی شەلالەکان لە ناوچەی کۆزانی گەڕەکی گەبزەلی بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیارانی ناوچەکە.

ئەو گۆمە لە نێو دارە سەوزەکانی ناوچەکە کەوتووەتە سەر لووتکەی تاڤگەی یوکاری ئوچانسو و لە ئەنجامی راژنی ئاوی تاڤگەکە لە بەرزی ٧٠ مەترەوە دروستبووە و پانایەکیشی ٢٠ مەترە.

گەشتیاران بەمەبەستی خۆ فێنکردنەوە لە گەرمای ناوچەکە سەردانی ئەو گۆمە دەکەن و لە نێو ئاوە ساردەکەی مەلە دەکەن.

گەشتیاران وێنەی ئەو جوانییەی سرووست تۆمار دەکەن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکەنەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın