توركيا, ژيان

گوڵی شلێر سروشتی باتمان-ی دڵڕفێنتر کردووە

Metin Özmen  | 02.05.2023 - نوێکردنەوە : 03.05.2023
گوڵی شلێر سروشتی باتمان-ی دڵڕفێنتر کردووە

Batman

باتمان – AA

پشکووتنی گوڵی شلێر لە گوندەواری قەزای ساسۆن سەربە پارێزگای باتمان، دیمەنێکی دڵڕفێنی بە ناوچەکە بەخشیووە.

پارێزەر عەدنان تۆپراک کە بەمەبەستی گەشت و سەیران لە پارێزگای سێرت-ەوە هاتووەتە ناو سروشتی ئاوایی گوڤەچ لە گوندی تۆپڵوجا سەربە قەزای ساسۆن ئاماژەی بەوە دا بینینی گوڵی شلێر لە ناوچەکە سەرنجی راکێشاوە و وێنەی ئەو گوڵانەی چرکاندوون.

مامۆستا لە زانکۆی سێرت، مەهمەت ئۆزدەمیر سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لە یەک رۆژدا سروشتی هەر چوار وەرزی ساڵیان بینیووە، گوتی: "لە هەمان رۆژدا بەفر، باران و هەتاو و گوڵی شلێرمان دیتووە، پێشتر شتی وام نەدیبوو".

لای خۆیشیەوە پارێزەر تاهیر ئیمرەت بە پێویستی زانی هەموو کەسێک سەردانی ئەم ناوچەیە بکات و سروشتەکەی لە نزیکەوە ببینێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın