توركيا, سياسەت

گورزێکی کوشندە لە کادرە هەرە باڵاکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە وەشێندرا

- لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و سوپای توركیادا لە قەندیل، رەزا ئاڵتون كە یەكێكە لە نزیكترین پیاوەكانی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكە، جەمیل بایك لەگەڵ ژمارەیەكی دیكەدا كرانە ئامانج.

Aynur Ekiz, 1 23  | 27.03.2019 - نوێکردنەوە : 28.03.2019
گورزێکی کوشندە لە کادرە هەرە باڵاکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە وەشێندرا

Ankara

ئەنقەرە- AA

لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و سوپای توركیادا لە قەندیل، رەزا ئاڵتون كە یەكێكە لە نزیكترین پیاوەكانی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكە جەمیل بایك لەگەڵ ژمارەیەكی دیكەدا كرانە ئامانج.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە ئەمنیەکانەوە دەستکەوتوون لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی میت و سوپادا، رۆژی پێنجشەممە ٢١ی ئادار، رەزا ئاڵتون كە یەكێكە لە نزیكترین پیاوەكانی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەكەكە، جەمیل بایك لەگەڵ ژمارەیەكی دیكەدا لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا بۆسەر قەندیل کراونەتە ئامانج و لە چالاکی خراون.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای رێکخراوەکە کە هەریەک لە بەناو بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، میکایل ئۆزدەمیر، کە نازناوی "ناودار"ە، بەناو گوتەبێژی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، ئەمروڵڵا دورسون کە نازناوی "سەرهات ڤارتۆ"یە و بەناو بەرپرسی ناوچەی قەندیلی رێکخراوەکە، عەلی ئاکتاش-یان لەنێودایە کە نازناوی "سینان سۆر"ە لە چالاکی خراون.

دوای ئەوەی میت بەوە دەزانێت کە رەزا ئاڵتون، بڕیارە کۆبوونەوەیەک لە ناوچەیەکی نزیک سنووری ئێران لە قەندیل ئەنجام بدات، دەست بە ئامادەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە دەکرێت. لەو چوارچێوەیەشدا چاودێری دەخرێتە سەر سەرجەم ئەو رێگە و ئۆتۆمبیلانەی کە رەنگە رەزا ئاڵتون بەکاری بهێنێت.

پاشان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار تی بی-٢ەوە ئەوە دەستنیشان دەکرێت کە تیرۆریستی باڵا، رەزا ئاڵتون بە یاوەری هەریەک لە میکایل ئۆزدەمیر و ئەمروڵڵا دورسون، چوونەتە گوندی ئەبو بەکرەی سەر سنووری ئێران لە قەندیل. دواتر فڕۆکە جەنگییەکان لە جۆری ئێف-١٦ی سوپای تورکیا بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی، ئامادەکاری پێویست ئەنجام دەدەن.

دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان له‌ كاتی نیوه‌ڕۆی ٢١ی ئادار رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ هه‌ستیاره‌ی میت دیاریكردبوو به‌ ته‌واوی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیدا پێكرا.

له‌ ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی پله‌به‌رزی رێكخراوی تیرۆریستی له‌ چالاكی خران كه‌ هه‌ماهه‌نگیكه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌، تیرۆریست میكائیل ئۆزده‌میر و به‌ناو به‌رپرسی چالاكییه‌كان له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، ئه‌مروڵڵا دورسون-یشیان له‌نێودان.

ره‌زا ئاڵتونیش كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی له‌گه‌ڵ كاراكته‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ رێك ده‌خات و له‌ ژماره‌یه‌ك میدیای بیانی وه‌ك به‌ناو "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌" ده‌ناسێندرێت به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌ و چاره‌نووسی دیار نییه‌.

گورزێكی گه‌وره‌ به‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ كه‌وتووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ كه‌ وه‌ك ناردنی په‌یام بۆ كاراكته‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌ لێك ده‌درێته‌وه‌ هاوكات رێگای خۆرزگاركردن و خۆحه‌شاردانی له‌ سوپای توركیا بۆ په‌كه‌كه‌ نه‌هێشته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كانی ناوه‌وه‌ی قه‌ندیل-ن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın