توركيا

گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک: "هەڵوێستی سەدەگە لە سووریا بەلاڕێدابردنی ئامانجی ناوچەی بێ تیرۆر بوو"

جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک: "ئەگەر کەسانێک پێیان وایە کە لە میانی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆردا دەشێ ڕەوایی بدرێت بە ڕێکخراوی تیرۆریستی، ئەوە زۆر هەڵەن و ئەوە ناپاکاییە لە خەڵکی ناوچەکەش و داهاتووی منداڵانی کورد".

Aynur Ekiz  | 12.01.2026 - نوێکردنەوە : 13.01.2026
گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک: "هەڵوێستی سەدەگە لە سووریا بەلاڕێدابردنی ئامانجی ناوچەی بێ تیرۆر بوو"

Ankara

ئەنقەرە - AA

جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک ڕایگەیاند کە، هەڵوێستی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە لە سووریا لەبارەی پرسی تورکیای بێ تیرۆردا بەڵاڕێدابردنی ئامانجەکە بوو و جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو کردەوە تێکدەرانەیە بێ ئاکام مایەوە.

عومەر چەلیک لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی بەڕێوەبردنی ئاکپارتی لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤەوە بۆ میدیاکان دوا.

جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک ڕایگەیاند، "هەڵوێستی سەدەگە لە سووریا لەبارەی پرسی تورکیای بێ تیرۆر، لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ خراپەکاری دژ بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر و ئامانجی ناوچەیەکی بێ تیرۆر کە دوو ئامانجی تێکهەڵکێشنم بەڵام ئەو کردەوە تێکدەرانەیە بێ ئاکام مایەوە".

چەلیک گوتیشی: "ئەگەر کەسانێک پێیان وایە کە لە میانی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆری و ئامانجی ناوچەیەکی بێ تیرۆردا دەشێ ڕەوایی بدرێت بە ڕێکخراوی تیرۆریستی، ئەوە زۆر هەڵەن و ئەوە ناپاکاییە لە خەڵکی ناوچەکەش و داهاتووی منداڵانی کورد".

گوتەبێژی ئاکپارتی هەروەها گوتیشی: "قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بێ تیرۆر بە هەمان نەخشەڕێگەی دیاریکراوی خۆی بە ئامانجی دەستپێڕاگەیشتن بە خواستی تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بێ تیرۆر، بە بێ هیچ گۆڕانکارییەک لەسەر ڕێڕەوی خۆی بەردەوامە".

لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئێران، عومەر چەلیک گوتی، "ئێمە هیچ کاتێک خوازیاری ئاڵۆزی و گرژیی لە وڵاتی دراوسێمان ئێران نین. بەڵام لە هەمانکاتدا بوونی هەندێک کێشە لە کۆمەڵگای ئێران و گرفتەکانی دەوڵەتی ئەو وڵاتەش لەبەرچاومانە".

چەلیک هەروەها لەبارەی پرسی سووریاشەوە دوا و گوتی: "ئێمە پێمان وایە کە هەموو برایانی عەرەب، تورکمان و کورد لە سووریا پێویستە وەک هاووڵاتییەکی یەکسانی سووریایی و بەشێکی جیانەکراوە لەو وڵاتەدا بژین".

عومەر چەلیک باسی لە هەوڵەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی سەدەگە/یەپەگەش کرد و گوتی: "ڕێکخراوی تیرۆریستی، گرووپە ئەتنیکی و ئاینییەکان وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی خۆی بەکار دەهێنێت".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک باسی لە دۆخی ناوچەکەش کرد و گوتی: "لە ناوچەکەماندا هەندێک پەرەسەندن هەیە و ئێمە بەرامبەر هەموو ئەو گۆڕانکارییانە ئامادەیی تەواومان هەیە هەر لە بارەی دراوسێکانمانەوە و هەتا دەگاتە ناوچەکانی دیکەش".

عومەر چەلیک لە کۆتاییدا پرسی ئەندامەتی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپاشی باس کرد و گوتی: "ئێستا پرسی شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەندامەتی لە یەکێتیی ئەورووپا بووەتە بابەتێکی دیکە، کە ئایا یەکێتیی ئەورووپا دەتوانێ وەک یەکێتییەک، درێژە بە بەردەوامی و ژیانی خۆی بدات و خۆی بپارێزێت یان نا".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın