مەڵەتی
ھەرچەندی ئاژەڵی کەمتیار لەچیاکانی شرنەخ بەرەو نەمان ئەچێ؛ بەڵام گروپی وێنەگری بەرێوەبرایەتی کاروباری ئاو و دارستان لەو دەڤەرە لە گەڕانێکدا توانیان ئەم ئاژەڵە ببینن و بەشێوەیەکی نھێنی وێنەی بگرن.
بەرێوەبەری کاروباری ئاو و دارستانی شرنەخ ئایھان دەلیگۆز بۆ AA گوتی: "پرۆگرامێکی گرنگ بۆ پاراستنی ئاژەڵی کێوی لە چیاکانی ئەو دەڤەرە کەوتۆتە واری جێبەجێکردنەوە و لە شارەکانی باتمان، دیاربەکر، ئادیامان، ئەلازێک، ئیزمیر، عەنتاب، قەھرەمان مەرعەش، کیلیس، ماردین، سێرت، سێواس و تونجەلی چاڵاکییەک بەمەبەستی پاراستنی ئاژەڵی کێوی بەرێوە دەچێ و ئێمە ٦٠ وێنەگری نھێنیمان لە چیاکان داناوە بۆئەوەی بتوانین چاودێری ژیانی ھەندی ئاژەڵ بکەین و زۆر جاریش توانیومانە لەنزیکەوە وێنەیان بگرین و چاودێریان بکەین."
دەلیگۆز گوتی: "خۆشحاڵین دوای وێنەگرتن ئاشکرابوو ھێشتا ئاژەڵی کەمتیار لە چیاکانی شرنەخ ماوە و داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی و بەتایبەتی کەمتیار کە بەرەو نەمان دەچێ راگرن و ھەر کەسێک کەمتیار راو بکا ئەوا بە ١٣ ھەزار لیرەی تورکی سزای دەدرێ."
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
