کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر فەڕەنسا لەبارەی بەکارهێنانی زەبروزەنگ دژی ئازادیی رۆژنامەگەریی
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "تورکیا بەنیگەرانییەوە دەڕوانێتە بەکارهێنانی زەبروزەنگ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە خۆپیشاندان و مانگرتنە گشتییەکانی فەرەنسادا".

Ankara
ئەنقەرە-AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "تورکیا بەنیگەرانییەوە دەڕوانێتە بەکارهێنانی زەبروزەنگ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە خۆپیشاندان و مانگرتنە گشتییەکانی فەرەنسادا".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "(لە فەڕەنسا) برینداربوونی میدیاکاران کە لەنێویاندا پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوشی تیادایە، وەک دەستێوەردانێکی فیزیکی قبوڵنەکراو بۆسەر ئازادیی راگەیاندن دەبینین".
لە راگەیەنراوەی وەزارەتی دەرەوەدا ئاماژە بەوەکراوە کە تورکیا سەقامگیریی و ئارامیی فەڕەنسای هاوپەیمانی ناتۆی بەلاوە گرنگە بۆ سەقامگیریی و ئارامیی ئەورووپا.
ههروهها تێیدا هاتووه "تورکیا بەنیگەرانییەوە دەڕوانێتە بەکارهێنانی زەبروزەنگ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە خۆپیشاندان و مانگرتنە گشتییەکانی فەڕەنسادا".
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەوەی کە ئەگەری بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانەکان لەم قۆناغەدا لەو وڵاتەدا هەیەو داوای لە حکوومەتی فەڕەنسا کردووە کە بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ مامەڵە بکات.