ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له ده‌ریای ئیجه كه ئه‌ندامانی فه‌تۆی هه‌ڵگرتبوو
- له ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له ده‌ریای ئیجه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت 16 لە ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی هه‌ڵگرتبێت.
Balikesir
باڵكئه‌سیر - AA
له ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له ده‌ریای ئیجه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت 16 لە ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی هه‌ڵگرتبێت كه به‌نیازبوون له شارۆچكه‌ی ئایڤاچك سەربە پارێزگای باڵكئه‌سیره‌وه به شێوەیەکی نایاسایی به‌ره‌و دوورگه‌ی میدیلی یۆنان هه‌ڵبێن، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، دوو كه‌س بێ سه‌روشوێن بوون و نۆ كه‌سیش رزگاركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، به‌له‌مێكی لاستیكی كه 16 هاووڵاتی توركی هه‌ڵگرتبوو و ژن و منداڵیشیان له‌نێودابوو و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌ندامانی فه‌تۆ بووبن و به‌نیازبوون به شێوەیەکی نایاسایی كاته‌كانی شه‌و به‌ره‌و دوورگه‌ی میدیلی هه‌ڵبێن له كه‌نارده‌ریای چپڵاك ئادای ئایڤاچك ژێرئاوكه‌وت.
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای ئایڤاچك نۆ كه‌سیان له سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه رزگاركرد كه له كامێراكانی چاودێری ده‌ركه‌وتبوون.
دوای ئه‌وه‌ی رزگاربووان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له به‌له‌مه‌كه‌دا 16 كه‌س هه‌بووه، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای ئایڤاچك، فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارۆچكه‌كه له‌گه‌ڵ دوو هێلیكۆپته‌ر كه له شارۆچكه‌ی دیكیلی ئیزمیره‌وه گه‌یشتنه شوێنه‌كه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و رزگاركردن كرد.
له ئه‌نجامی كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن، ته‌رمی پێنج كه‌س دۆزرایه‌وه كه سیانیان منداڵ بوون، گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی سێ كه‌سی دیكه‌شدا درێژه‌ی هه‌یه.
قایمقامی ئایڤاچك، گۆكهان گۆرگولوئارسڵان به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه كه ئه‌و گرووپه ئه‌ندامانی فه‌تۆ بوون و له‌نێو ئه‌و 16 كه‌سه‌شدا دووانیان رێكخه‌ری ئه‌و هه‌ڵاتنه‌بوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
