ژمارەی دانیشتووانی تورکیا گەیشتە ٨٦ ملیۆن و ٩٢ ھەزار و ١٦٨ کەس
تێکڕای رێژەی زیادبوونی ساڵانەی ژمارەی دانیشتووانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە ھەزاردا، پێنج بووە و لە ٢٠٢٤دا لە ھەزاردا ٣،٤ بوو.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
ژمارەی دانیشتووانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٥ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤، ٤٢٧ ھەزار و ٢٢٤ کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە، ٨٦ میلۆن و ٩٢ ھەزار و ١٦٨.
دەزگای ئاماری تورکیا، ئەنجامی ٢٠٢٥ی سیستمی تۆماری ژمارەی دانیشتووانی بە گوێرەی ناونیشان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەنجامەکە، ژمارەی دانیشتووانی تورکیا کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٨٥ ملیۆن و ٦٦٤ ھەزار و ٩٤٤ کەس بووە لە ساڵی ٢٠٢٥ ژمارەی دانیشتوونی ئەو وڵاتە، ٤٢٧ ھەزار و ٢٢٤ کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە، ٨٦ میلۆن و ٩٢ ھەزار و ١٦٨.
باسی لەوەش کردووە کە رێژەی نێرینە لە ژمارەی دانیشتووانی تورکیا سەدا ٥٠،٠٢ (٤٣ ملیۆن و ٥٩ ھەزار و ٤٣٤ کەس) بووە، ھەروەھا رێژەی مێیینە سەدا ٤٩،٩٨ (٤٣ ملیۆن و ٣٢ ھەزار و ٧٣٤ کەس) بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە تێکڕای رێژەی زیادبوونی ساڵانەی ژمارەی دانیشتووانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە ھەزاردا، پێننج بووە و لە ٢٠٢٤دا لە ھەزاردا ٣،٤ بوو.
ئاماژەی بەوەشدا کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ژمارەی دانیشتووانی کەسە بیانییەکان لە تورکیا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، کە ٣٨ هەزار و ٩٦٨ کەس بووە، زیادیکردووە و گەیشتوووەتە ٥١٩ ھەزار و ٥١٥ کەس.
