Ağrı
ئاگری - AA
لە قەزای هاموری ئاگری، چوار خوشک و برا کە یەکێکیان منداڵێکی ساوایە و بەهۆی بەفر و کڕێوەوە ڕێگای گوندەکەیان داخرارە، لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە ڕزگارکران.
خێزانی فەردی و بیجان مەنگەش کە چووبوونە سەردانی كۆخێکی سەربە گوندی یوڤاجک کە دوورترین ناوچەی نیشتەجێبوونی قەزاکەیە، هەر یەک لە منداڵەکانیان میران (نۆ ساڵ)، بارش (شەش ساڵ). هێلین (سێ ساڵ) و مەرت عەلی نۆ مانگ نەخۆش کەوتن.
بەهۆی داخرانی ڕێگای ناوچەکە بە بەفر، خێزانەکە نەیتوانی منداڵەکانی کە تووشی تاو و کۆکە بوون بگەیەنێتە نەخۆشخانە و پەیوەندی بە بەشی فریاگوزاری بەپەلە کرد و داوای هاوکاری کرد.
دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر تیمەکە بە ئەمبوڵانسی تایبەتی سەر بەفر لە پاش نزیکەی شەش کاتژمێر گەیشتە ناوچەکە و، دوای چارەسەری سەرەتایی، مندالەکانی گواستەوە و گەیاندنیە دەستی تیمی تەندروستیی کە لە گوندەکە چاوەڕوانیان دەکردن.
باس لەوەیش کرا رەوشی تەندروستی منداڵەکان باشە کە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی حکوومی هامور.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
