توركيا

چیای ئاگری تارای بوكێنی پۆشیووه‌

چیای ئاگری كه‌ پێنج هه‌زار و ١٣٧ مه‌تر له‌ ئاستی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و به‌ "میچی توركیا" ناسراوه‌، دوای شه‌پۆلێكی به‌فربارین كه‌ ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌، تارای بوكێنی پۆشیووه‌.

Hüseyin Yıldız, 123  | 05.11.2019 - نوێکردنەوە : 09.11.2019
چیای ئاگری تارای بوكێنی پۆشیووه‌

Iğdır

ئیدر – AA

چیای ئاگری كه‌ پێنج هه‌زار و ١٣٧ مه‌تر له‌ ئاستی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و به‌ "میچی توركیا" ناسراوه‌، دوای شه‌پۆلێكی به‌فربارین كه‌ ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌، تارای بوكێنی پۆشیووه‌.

دوای به‌فربارین هه‌ر له‌ لوتكه‌ی چیاكه‌وه‌ تاكو قه‌دپاڵه‌كانی چیاكه‌ كه‌ سێ هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر به‌رزن، سپی پۆش بوون.

سه‌رۆكی یانه‌ی وێنه‌ی گه‌شتیاری و سروشتی ئیدر، محه‌مه‌د ئاككوش به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه‌ به‌ سپی پۆشینی چیای ئاگری'دا ده‌زانن زستان هاتووه‌ و خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م وه‌رزه‌، گوتی: "سپی پۆشینی چیای ئاگری جوانییه‌كی جیاواز به‌ سروشت ده‌به‌خشێت. جگه‌ له‌ ئیدر له‌ ئێران، ناخچه‌وان و ئه‌رمینیاش چیای ئاگری ده‌بیندرێت. پێویسته‌ به‌م جۆره‌ش چیاكه‌ ببیندرێت. له‌ ناو خه‌ڵك واباوه‌ به‌ سپی پۆشینی چیای ئاگری ده‌گوترێ تارای بوكێنی پۆشیووه‌".

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوای نزیكه‌ی پێنج مانگ به‌فری قه‌دپاڵه‌كان و لوتكه‌ی چیاكه‌ ده‌توێته‌وه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın