چاوش‌ئۆغڵو: "ده‌زانین كه په‌كه‌كه له‌پشت په‌لاماره‌كه‌وه‌یه"
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "رایانگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ له‌پشت ئه‌و ورووژاندنه‌وه بووه. وه‌زیری په‌یوه‌ندیداریان ناردووه بۆ كۆنسولخانه‌كه‌مان و له نزیكه‌وه چاودێریی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین".
Ankara
ئانتالیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی هه‌وڵی په‌لاماردانی بنكه‌ی سه‌ربازی له باكووری عێراق رایگه‌یاند "رایانگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ له‌پشت ئه‌و ورووژاندنه‌وه بووه. وه‌زیری په‌یوه‌ندیداریان ناردووه بۆ كۆنسولخانه‌كه‌مان و له نزیكه‌وه چاودێریی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌زانن په‌كه‌كه له‌پشت په‌لاماره‌كه‌وه‌یه و گوتی:
" دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له عێراق، به حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووریشه‌وه هه‌وڵگه‌لێك هه‌یه دژی په‌كه‌كه. له‌مه نیگه‌رانن. ده‌ستیان به هاندان و خرۆشاندنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه. ده‌زانین كه په‌كه‌كه له‌پشت ئه‌مه‌وه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له دۆخی ڤێنیزوێلاێش كرد و گوتی:
"پێویسته بۆ ده‌ربازكردنی له كێشه ئابوورییه‌كان، پشتگیریی ئه‌و وڵاته بكه‌ین و پێویسته هه‌موانیش رێز له ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌ی بگرن كه له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن