چاوش‌ئۆغڵو: "ئیدی دەمانەوێت هەنگاوی کردەیی ئەمریکا ببینین"
وەزیری دەرەوەی تورەکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ پێنەدانی چەک بە پەیەدە/پەکەکە، رایگەیاند: "ئیدی دەمانەوێت هەنگاوی کردەیی ببینین نەک هەر قسە بێت.
Antalya
ئەنتاڵیا – AA
وەزیری دەرەوەی تورەکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ پێنەدانی چەک بە پەیەدە/پەکەکە، رایگەیاند: "ئیدی دەمانەوێت هەنگاوی کردەیی ببینین نەک هەر قسە بێت. پێویستە ببینین کە چەکیان پێ نادرێت. پێویستە ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریست بپچڕێنێت. پێویستە ئەوان بە تەواوی بەبێ چەک بهێڵیتەوە و ئەو چەکانەی کە بە ئەوانی داوە، وەریان بگرێتەوە".
لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەنتاڵیا بەر لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژکاری پارێزگا لە هۆڵی رۆشنبیری شارەکە، چاوش‌ئۆغڵو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لەبارەی پەیوەندی تەلەفۆنی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، جەنەڕاڵ ماکماستەر، چاوش‌ئۆغڵو بە بیری هێنایەوە کە ترەمپ پێشتریش گوتبووی ئیدی چەک بە یەپەگە و هەدەسە نادەین. گوتی"لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لایەنی ئەمریکی بە جەخت کردنەوەوە گوتوویەتی 'ئیدی چەکیان پێ نادەین'. بەڵام لە ئەمریکاوە قسەی جیاواز جیاواز دەگوترێن. راستە ماکماستەر راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکایە و بۆ هەماهەنگی ئەم جۆرە کارانە لە واشنتۆن کەسی گرنگە. بەڵام ئیدی پێویستە ئەمریکا هەنگاوی کردەیی بنێت. هەیە دەڵێت 'چەکیان پێ نادەین' هەشە دەڵێت 'چەکیان پێ دەەین'. کێشەی متمانە هەیە. سەرۆک(ترەمپ) شتێک دەڵێت پنتاگۆن شتێکی دیکە. لەو ناوچەیە سەربازانی ئەمریکی هەن کە لەگەڵ ئەوان وا تێکەڵاو بوون لێکجیاناکرێنەوە لە گۆڕەپانەکە. ئەوان شتی دیکە دەڵێن".
چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند: "ئیدی بێ گوتن چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی زۆر به‌رجه‌سته له ده‌وڵه‌تێكی جددی ده‌كه‌ن كه شیاوی بێت. پێویسته بیبینین كه چه‌ك ناده‌ن. پێویسته ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی‌دا تێكبچێت. پێویسته ئه‌وانیش به‌ته‌واوی چه‌ك دابنێن. پێویسته ئه‌و چه‌كانه‌ی خۆیان پێیانداون وه‌ربگرنه‌وه. پێویسته ده‌ستبه‌جێ له منبج بكشێنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه وڵاتێك كه ده‌ڵێن به‌ره‌نگاری تیرۆر بووه‌ته‌وه خۆیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستیدان. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا جیاوازیه‌كیان نییه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌هێڵێت. پێویسته هه‌نگاوێك بنێت بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌ی لای ئێمه نه‌ماوه. پێویسته هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر، پێویسته ئه‌وانه‌ش نیشانی ئێمه بدات".
له وه‌ڵامی پرسیاریكدا له‌باره‌ی "ئێوه‌ش په‌یوه‌ندی (لەگەڵ ئەمریکا) ئه‌نجامده‌ده‌ن؟" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "به به‌رده‌وامی گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ناوبه‌ناو به ته‌له‌فۆن قسه ده‌كه‌ین. باڵیۆزی واشنتۆنمان ئاگاداره. رۆژی رابردوو شاندێك له ئه‌مریكاوه هات، گرووپی كارمان پێكهێنا. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گرووپی كاره‌دا كۆبوونه‌وه‌ی زۆر گرنمان ئه‌نجام دا و بابەتەکانی وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پشتیوانی دارایی تیرۆرمان باسکرد. بابه‌ته‌كانی كۆنسوڵگه‌ری و دادی یاسایی. ئه‌و دیالۆگه به‌رده‌وامه، تێكنه‌چووه به‌ڵام زیان به‌ر متمانه كه‌وتووه. سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه‌یش ئێمه نیین. ئێمه كاتێک به‌ڵین ده‌ده‌ین به‌جێیده‌گه‌یه‌نین. ئه‌مرۆ له جیهاندا ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی خۆش بوێت یان خۆشی نه‌وێت ده‌ڵێت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاتێک بهڵێنیدا ده‌یباته سه‌ر. ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێت ئه‌و دیدگایه له ئه‌مریكا ببینین. به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ زۆر به‌ڵێندراوه. له منبج، له ره‌ققه، له‌باره‌ی چه‌ك پێدان. به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ كامیان جێبه‌جێ نه‌كران. خوازیاری بینینی هه‌نگاوی زۆر به‌رجه‌سته‌ین له ته‌واوی ئه‌و بوارانه‌دا به‌بێ گووتن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه تا له‌ناوبردنی تیرۆر به‌ره‌نگارییه‌كه درێژه‌ی ده‌بێت.
