چاوش‌ئۆغڵو:"به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێ و لیستی ناوی فه‌تۆ ده‌ده‌ینه ئه‌مریكا"
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "20ی مانگ ده‌چمه واشنتۆن و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ هاوتاكهم مایك پۆمپیۆ به‌گشتی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".
New York
نیویۆرك - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند کە 20ی ئەم مانگە سەردانی واشنتۆن دەکات و په‌یوه‌ندییه‌كانی تورکیا و ئه‌مریكا، لەگەڵ هاوتاكه‌ی مایك پۆمپیۆ به‌گشتی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له چوارچێوه‌ی دیداره‌كانیدا له نیویۆرك، له كۆنسولخانه‌ی تورکیا له‌و شاره له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیدا كۆبووه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیای له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌نگاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كان له دۆخێكی ناجێگیردان و گوتی: "دوو بابه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاڵۆز ده‌كات. یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا له سووریا پشتگیریی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌كات. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌زانن هه‌ردووكیان هه‌مان رێكخراون و دانیشی پێداده‌نێن، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه به پێویست بزانرێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگای منبج-دان كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون و ده‌ستیان به چالاكیی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش كردووه و رایگه‌یاند، "به‌ڵام ئه‌مه به منبج-ه‌وه سنووردار نییه و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی فورات داگیریكردوون، به‌شێكن له‌م نه‌خشه‌ڕێگا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كه بڕیاره 20ی ئه‌م مانگه له واشنتۆن به‌ڕێوه‌بچێت گوتی:
"به‌تایبه‌تی به‌ڵگه‌مانه تازه‌كان له‌باره‌ی فه‌تۆوه ده‌خه‌ینه به‌رده‌میان، ته‌نانه‌ت به لیستی ناوهكانیشهوه تا راده‌ستی سه‌رۆك تره‌مپ بكرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه دۆسیه‌ی هاڵكبانك و دۆسیه‌كانی دیكه‌ش له نزیكه‌وه تاوتوێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌لی ئه‌وه‌شمان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه بابه‌ته ئه‌منییه‌كانی وه‌ك منبج، یه‌په‌گه و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ بكه‌ین. ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا نییه. نیازی شه‌ڕیشمان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س نییه. ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكدا به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه به‌ڕێوه‌ببه‌ین و ئه‌وانیش پێویسته رێز له توركیا و گه‌لی تورك بگرن و دۆستێكی جێگای متمانه بن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن