پەکەکە سەردەستەی تیرۆریستان ئۆجالان کەنارگیر دەکەن
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، لە کۆبوونەوەیەکی بەناو سەرۆکایەتی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە\پەیەدە\یەپەگەدا، کۆمەڵە بڕیارێکیان دەرکردووە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ناو و وينەی سەردەستەی تیرۆریستان.
Ankara
ئەنقەرە - AA
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، لە کۆبوونەوەیەکی بەناو سەرۆکایەتی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە\پەیەدە\یەپەگەدا کە لە ٣ی شوبات لە منبج ئەنجام دراوە، کۆمەڵە بڕیارێکیان دەرکردووە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ناو و وينەی سەردەستەی تیرۆریستان عهبدوڵا ئوجالان.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە کە لەمەودوا وێنەی سەردەستەی تیرۆریستان بەکارنەهێنرێت، هاوکات لە مەشقەکانەدا کە لەلایەن ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە بەڕێوەدەبرێت کەمتر ناوی ئۆجالان بەکاربهێنرێت.
بەپێی گوتەی پسپۆڕان ئەم بڕیارانەی ريکخراوی تیرۆریستی جوداخواز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەستەی سەرۆکایەتی رێکخراوەکە دهیانهوێ زیاتر دەسەڵات و هەژموونی خۆیان بهسهر چینی خوارەدا بچەسپێنن.