په‌یامی پیرۆزبایی سه‌ركۆماری توركیا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا دووچاری هێرشه تیرۆریستییه‌كان، گه‌مارۆدان و پیلانگێڕی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌دیموكراسی و ئابووریه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه"

Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له هاووڵاتییانی توركیا كرد و رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا دووچاری هێرشه تیرۆریستییه‌كان، گه‌مارۆدان و پیلانگێڕی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌دیموكراسی و ئابووریه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه و به‌پشتبه‌ستن به‌گه‌لی خۆی به‌رده‌وامه له بوونه هیوا بۆ ته‌واوی دۆستانمان و مرۆڤایه‌تی".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له هاووڵاتییان كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوپاسی خوای كردووه كه گه‌یشتنه‌وه جه‌ژنێكی دیكه كه تۆراوه‌كان ئاشت ده‌كاته‌وه، بۆچوونه جیاوازه‌كان به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، ریزه‌كان یه‌ك ده‌خات، هیواكان نوێ ده‌كاته‌وه و دڵه‌كان ده‌خاته خۆشی و ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هه‌ستكردن به‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ته‌نانه‌ت له رۆژه‌كانی جه‌ژندا خوشك و براكانمان له‌ژێر سته‌م و سته‌مكاری ده‌ناڵێنن و به‌ده‌ست نه‌بوونی و هه‌ژارییه‌وه گیرۆده‌ن خه‌مبارین. هیوادارین جه‌ژنه‌كان له لایه‌ن هاووڵاتییانمان و هه‌موو موسڵمانان و مرۆڤایه‌تی له كه‌شێكی ته‌واو جه‌ژنانه‌دا پیرۆز رابگیرێن".
سه‌ركۆماری توركیا به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی دووچاری هێرشه تیرۆریستییه‌كان، گه‌مارۆدان و پیلانگێڕی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به دیموكراسی و ئابووریه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه و به‌پشتبه‌ستن به‌گه‌لی خۆی به‌رده‌وامه له بوونه هیوا بۆ ته‌واوی دۆستانیان و مرۆڤایه‌تی، ده‌ڵێت "جیهان چۆته ناو قۆناغێكی نوێیه‌وه كه نه‌خشه‌ی سه‌ده‌ی داهاتوو ده‌كێشێت. به‌ختی وڵاته‌كه‌مان له‌وه دایه كه له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا وه‌ك نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو لاواز نییه، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی به‌هێز له پێشوازیدایه. به هۆی وه‌به‌رهێنان، ئه‌نجامدانی پڕۆژه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ١٧ ساڵی دواییدا توركیا گه‌یشتۆته ئاستێك ئه‌م قۆناغه بكاته ده‌رفه‌تێك. ئامانجی ئه‌و سیناریۆ كاره‌ساتیانه‌ی به ده‌وری وڵاته‌كه‌ماندا ده‌سوڕێنه‌وه ئه‌وه‌یه وره‌ی گه‌له‌كه‌مان بڕووخێنن تا به‌رگری پێ له‌خۆی نه‌كرێت".