
Van
وان - AA
چیای سوبحان کە دەکەوێتە سنووری پارێزگاکانی وان، ئاگری و بەدلیس، بەو گوڵە نیلوفەرانەی لە دامێنیدا پشکوتوون، بووەتە جێگای سەرنجی ئەو کەسانەی خولیای وێنە گرتنیان هەیە.
ساڵانە لەم وەرزەدا گوڵی نیلوفەر لە دامێنی چیاکەدا دەپشکوێت و دیمەنێکی ناوازە دەخوڵقێنێت.
ئەندامانی رێکخراوی وێنەگرانی گەردوونی لە شارۆچکەی ئەرجیشی سەربه وانەوە هاتوونەتە دامێنی چیاکە و لە تەنکایی گۆلەکاندا وێنەی گوڵەکان دەگرن.
وێنهگر، ئەمینە گالیچ شەنگۆز، باسی لەوە کرد بۆ تۆمارکردنی وێنەی گوڵەکان لەگەڵ هاوڕێکانی هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، گوتیشی: "نیلوفەرەکان زۆر جوانن. دیمەنێکی ناوازەیان لە دامێنی چیای سوبحان درووست کردووە. وێنەی وێنەدانەوەی گوڵەکانمان لە ناو ئاوەکەدا گرت. دوا لە هەموو سروشتدۆستان دەکەین سەردانی ئێرە بکەن".
هاوكات وێنهگر یوسف چەلیک، ناوچەکەی بە شوێنێکی ناوازە بۆ وێنەگرتن، ناوبرد.