وەزیری ناوخۆی تورکیا گۆرانی کوردی لەگەڵ بەشداربووانی چالاکی "گەنجانی لیجە"دا گوتەوە و هەڵپەڕکێی لەگەڵدا کردن
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو بەشداری کرد لە چالاکی "گەنجانی لیجە" کە لەلایەن رێکخستنەکانی گەنجانی ئاک پارتی لە ئەشکەوتی بیرکلەین ئەنجام درا کە دەکەوێتە قەزای لیجە و لە چاخە مێژووییە دێرینەکان وەک یەکەی نیشتەجێبوون بەکار هێندراوە.
Diyarbakır
دیاربەکر – AA

سولەیمان سۆیڵو لەگەڵ بەشداربووانی چالاکییەکەدا، گۆرانی کوردی گوتەوە و هەڵپەڕکێی لەگەڵدا کردن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە میانی چالاکییەکەدا، گوتارێکی پێشکەش کرد و بە ئاماژەدان بەوەی کە مێژووی ئەشکەوتی بیرکلەین دەگەڕێتەوە بۆ هەشت هەزار ساڵ لەمەوبەر و ئەمەیش دەوڵەمەندییەکی کولتووری گرنگە، گوتی: "سوپاس بۆ هێزە ئەمنییەکانمان کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا ئەشکەوتەکانیان لە دەست تیرۆریستان رزگار کرد کە ئارامی و ئاسایش باڵی بەسەر شوێنێکدا کێشا، هەموو کەسێک لە ئارامی و بەختەوەریدا دەژی".
لە پاڵ پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە بازنەی دیاربەکر، مەهدی ئەکەر و پارێزگاری دیاربەکر، عەلی ئیحسان سوو؛ هەروەها ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئاک پارتی یاوەری وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵویان کرد لە کاتی گەڕانیدا بەنێو ئەشکەوتەکەدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن