وەزیری ناوخۆی تورکیا چیفتچی لەگەڵ بوڵدان و سانجار کۆبووەوە
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، موستەفا چیفتچی لەگەڵ بریکاری سەرۆکی پەرلەمان، پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاری شانڵیئورفای دەم پارتی، میتهات سانجار کۆبووەوە.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێن سۆشیال" چیفتچی ڕایگەیاند: "لەگەڵ بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی، بەڕێز پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاری شانڵیئورفای دەم پارتی، میتهات سانجار لە وەزارەتەکەمان کۆبووینەوە. سوپاسیان دەکەم بۆ سەردانە نایابەکەیان بە مەبەستی پیرۆزبایی".
