وێنه‌ی دۆڵی كۆراماز چركێندرا
- ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر وێنه‌ی دۆڵی كۆراماز سەربە پارێزگای قه‌یسه‌ر-یان چركاند.

Kayseri
قه‌یسه‌ری – AA
ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر وێنه‌ی دۆڵی كۆراماز سەربە پارێزگای قه‌یسه‌ر-یان چركاند.
ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر كه فۆتۆگرافه‌ر و ده‌رهێنه‌ری دیكۆمێنتاری، جۆشكون ئاراڵ و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی مه‌زنی هونه‌ری و كولتووری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، عیزه‌ت كه‌ریبار-یان له‌نێودابوون به مه‌به‌ستی چركاندنی جوانترین دیمه‌نی خۆرهه‌ڵاتن له‌گه‌ڵ كازیوه‌ی به‌ربه‌یاندا له باكووری رۆژئاوای دۆڵی كۆراماز-ه‌وه ده‌ستیان به وێنه چركاندن كرد.
تیمه‌كه ماوه‌ی دوو رۆژ وێنه‌ی دۆڵه‌كه ده‌گرن و له كانوونی یه‌كه‌میشدا دێنه‌وه دۆڵه‌كه بۆ وێنه چركاندن، به مه‌به‌ستیان له‌و كاره‌ش كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگایه به ناوی "چوار وه‌رزی ساڵ له كۆراماز".
جۆشكون ئاراڵ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند ئامانجی ئه‌وان راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیارانه به‌لای دۆڵه‌كه‌دا و گوتی: "قه‌یسه‌ری له رووی تاموچێژی خۆراكه‌كانیه‌وه به‌ناوبانگه، به‌ڵام خه‌ڵك ته‌نها بۆ خواردن روو ناكاته ئێره. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت جیاوازییه‌كانی ئێره‌ش ببینن. ئه‌م دۆڵه له‌و جۆره شوێنانه و شوێنپه‌نجه‌ی سه‌رجه‌م شارستانییه‌تییه‌كانی به‌سه‌ره‌وه دیاره".