وان .. شکاندنی پێوانەی قەلەباڵغترین خوانی بەیانی لە جیھان
بە مەبەستی شکاندنی ژمارهی پێوانهیی و چوونه ناو كتێبی گینس پارێزگای وان گەورەترین خوانی بەیانی سازكرد.

وان
به مەبەستی شکاندنی رێژەی پێوانەیی و تۆماركردنی ناوی شاری وان لە نێو کتێبی گینس, فێستیڤاڵی قەلەباڵغترین خوانی بەیانی لە جیھان لە پارێزگای وان بەرێوچوو.
فێستیڤاڵی قەلەباڵغترین خوانی بەیانی لە جیھان لە شاری وان بە ھاوکاری پارێزگا و سەرۆکایەتی شارەوانی و ژووری بازرگانی وان ئامادەکرا .
چاڵاکیەکە لە پارکی رۆشنبیری ئاتاتورک لە نزیک قەڵای وان ئەنجامدرا.
سەر لە بەیانی ئەمرۆ خهڵكی شاری وان ھەندێکیان بە سهیارهی خۆیان و ھەندێکیشیان بە پاسەکانی ناو شاری کە تایبەت بۆ ئەو رۆژە بەخۆرایی ئامادهكرابوو، پۆل پۆل بەروە پارکی رۆشنبیری ئاتاتورک رۆیشتن.
نوێنەرانی کتێبی گینس لەبەر دەرگاکانی پارکی ئاتاتورک چاودێری ژمارەی ھاتنی خەڵکەکەیان دەکرد. چاودێرانی گینس ژمارەی بەشداربوانیان تۆمار دەکرد .٢٥ ھەزار کورسی و ٦ ھەزاری مێزی نان خواردن بۆ چاڵاکیەکە ئامادەکرا بوو.
ژمارەی بەشداربووان لە ژمارەی کورسیەکان زیاتر بوو بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە خهڵك لەسەر زهوی سفرەیان ئامادەکرد.
ھاوڵاتیانی ئەو شارە بە جلوبەرگی كلتوری خۆیان بەشداریان لە چاڵاکیەکە کرد. ٦٠ خاڵی دابەشکردنی چای ,٢٠ خاڵی دابەش کردنی خوانی بەیانی لە شێوەی پاکەت و ١٨ وێستگەی دابەشکردنی خواردنی گەرم بۆ چاڵاکیەکە ئامادهكرابوو بۆ ئەوەی خهڵك لەو خاڵانەی کە نزیک بتوانن خواردنەکانیان وەربگرن.
بەشداربووان ١٨ جۆر خواردنیان بەسەردا دابەشکرا، ئەو کەسانەی کە خواردنەکانیان وەرگرت چاوەری دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکەیان دەکرد.
زیاتر لە ھەزار کەسی خۆبەخش ئەرکی بەڕێوەبردن و رێکخستنی چاڵاکیەکەیان گرتە ئەستۆ.
٢٣ ھەزار پاکەتی خوانی بەیانی کە لە لایەن خۆبەخشانەوە ئامادەکرابوو، بەسەر بەشدار بوواندا دابەشکرا .
بەمەبەستی پشتگیری کردن لە چاڵاکیەکە چەندین کەسایەتی رۆشنبیر لە ئیستەنبوڵ چوونەتە شاری وان.
ھونەرمەند مەتین یلماز چاڵاکیەکهی بەرز نرخاند و پێی وایە چاڵاکیەکە رێژەی پێوانەیی دەشکێنێ.
مەتین ئاماژەی بە ناوبانگی خوانی بەیانی شاری وان کرد و لەوبارەیەوە گوتی: "بۆ ناساندنی ئەو کلتورە، پێوستە ھەموو شتێک بکەین ,ئەوەی لێرەدا بەدی دەکرێ پێوانەكه شكێنراوه، بەڵام بە دڵنیاییەوە دوای لێکۆڵینەوەکان ئەنجامەکان دەردەکەوێ. خەڵکی وان زۆر گرینگیان بە چاڵاکیەکە دا و ژمارەیەکی یەکجار زۆری خەڵک بەشداری تیادا کرد. چاڵاکیەکی زۆر گرینگە، من زۆر سوپاسی ھەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە ھاوکاری ئەو چاڵاکیەیان کردووە."
سوھەیلە گۆکشەھیر لە شاری موغلەوە بۆ پشتگیریکردن لە چاڵاکیەکە ھاتۆتە وان و گوتی: "کاتێک بیستم لە شاری وان چاڵاکیەکی لەو جۆرە ئەنجام دەدرێ، زۆر دڵخۆش بووم. منیش بۆ پشتگیریکردن ھاتوومەتە ئەو شارە. چاڵاکیەکی زۆر خۆشە و ئینشائهڵا پێوانەكه دەشکێنین و نازاناوەکە لە ئەمریکا دەستێنین."
دوای بەڕێوەچوونی چاڵاکی خوانی بەیانی، ٣٠ ھونەرمەندی گروپی (دیللەرین چللیغی) سەر بە سەنتەری ھونەر و رۆشنبیری ئانکە گۆرانی بە زمانەکانی کوردی,تورکی,زازاکی,فارسی,ئیبرانی,ئازەری,سۆرانی,لازی,عەرەبی و ئەرمەنی پێشکەش دهكهن و دواتریش چاڵاکی گروپەکانی ھەڵپەركێ و چەند چاڵاکیەکی ئایینی ئەنجام دەدرێ.
تیمەکانی بەرێوبەرایەتی ئاسایشپارێز و بەرگری شارستانی و تیمەکانی تەندروستی پارێزگای وان لە گۆرەپانەکەدا خرانه حاڵهتی ئامادەباشیەوە.
بە مەبەستی پشتگیریکردن لە چاڵاکیەکە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی لە شوێنی فێستیڤاڵەکە ئامادەبوون. ئەمەش سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی راگەیاندنی بۆخۆی راکێشا.
٢٠ دەزگای راگەیاندن لە شاری ھەولێرەوە روومالی چاڵاکیەکان دهکرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن