وان.. سێ سه‌رۆك شاره‌وانی ده‌ستگیركران
- له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆر، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی شارۆچكه‌كانی مورادیه، ئۆزاڵپ و باشكاله له پارێزگای وان ده‌ستگیركران.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆر، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی شارۆچكه‌كانی مورادیه، ئۆزاڵپ و باشكاله له پارێزگای وان ده‌ستگیركران.
له میانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی وان له دۆسیه‌ی تیرۆر سه‌رۆكی شاره‌وانی مورادییه، یڵماز شاڵان؛ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی مورادییه، له‌یلا باڵكان كه به‌ناو هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه؛ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئۆزاڵپ، یه‌عقوب ئاڵماچ؛ ؛ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئۆزاڵپ، دیلان ئۆره‌نجی كه به‌ناو هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه و سه‌رۆكی شاره‌وانی باشكاله، ئه‌كران ئاجار ده‌ستگیركران.