توركيا

وان.. سه‌ختی كه‌شوهه‌وا ده‌وامی قوتابخانه‌كانی كرده‌ پشوو

- به‌هۆی سه‌ختی كه‌شوهه‌وا له‌ سێ شارۆچكه‌ی سه‌ربه‌ ناوه‌ندی وان، خوێندن كرایه‌ پشوو.

İbrahim Halil Yakut  | 13.01.2020 - نوێکردنەوە : 16.01.2020
وان.. سه‌ختی كه‌شوهه‌وا ده‌وامی قوتابخانه‌كانی كرده‌ پشوو

Van

وان - AA

به‌هۆی سه‌ختی كه‌شوهه‌وا، ئه‌مڕۆ له‌ سێ شارۆچكه‌ی سه‌ربه‌ ناوه‌ندی وان، خوێندن كرایه‌ پشوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن پارێزگای وان-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و سه‌رماو سۆڵه‌وه‌، خوێندن له‌ قوتابخانه‌كانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی له‌ شارۆچكه‌كانی ئیپه‌كیۆڵو، ئه‌ردمیت و توشبا كراوه‌ته‌ پشوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ حكوومیانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت یان دووگیانن مۆڵه‌تیان پێدراوه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın