وان.. ده‌ستگیركردنی ٧٤ كۆچبه‌ری نایاسایی
- له شارۆچكه‌ی باشكاله سەربە پارێزگای وان، ٧٤ كۆچبه‌ر كه به شێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە نێو خاکی توركیا، ده‌ستگیركران

Van
وان - AA
له شارۆچكه‌ی باشكاله سەربە پارێزگای وان، ٧٤ كۆچبه‌ر كه به شێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە نێو خاکی توركیا، ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌ی به‌بله‌شینی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌كه له میانی گه‌ڕان و ده‌ورییه به ناوچه‌كه‌دا، دوو گرووپیان له نزیك ناوچه‌ی ئاڵبایراك و ئاتڵیڵار راگرت.
له میانی پشكنیندا ده‌ركه‌وت كه ٧٤ كۆچبه‌رن و له‌نێویاندا ١٦ ئافره‌ت و ٢٧ منداڵن هه‌ن كه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانستانی و به‌نگلادیش-ین و به شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە نێو خاکی توركیاوه.
دوای پشكنینی پزیشكی كۆچبه‌ران راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی كۆچبه‌ران كران.