توركيا

وان...بەچکە بەرخێک بە سێ قاچەوە لە دایک بوو

لە شارۆچکەی باشکالەی سەر بە پاڕێزگای وان بەچکە بەرخێک بە سێ قاچەوە لە دایک بوو.

Sangar Hamad Azeez  | 01.02.2016 - نوێکردنەوە : 02.02.2016
وان...بەچکە بەرخێک بە سێ قاچەوە لە دایک بوو

وان

لە شارۆچکەی باشکالەی سەر بە پاڕێزگای وان بەچکە بەرخێک بە سێ قاچەوە لە دایک بوو.

لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ساڤاش شەرەفخان خاوەنی بەرخەکە گوتی: "نزیکەی ١٠٠ سەر مەڕم هەیە زۆربەیان لەم چەند رۆژە بەچکەیان دەبێت، بەڵام یەکێک لە شەکمەڕەکان ٣ هەفتە زوتر بەچکەی بوو کە سەیرم کرد خاوەنی سێ قاچە".

ئەو مەڕدارە گوتی: "ئەوەی دڵخۆشی کردم ئەوەبوو کە بینم بەچکە بەرخەکە دەتوانێت بە سێ قاچ بوەستێت و بڕوا. یەکەم جار کە چاوم بە بەچکە بەرخەکە کەوت باوەڕم نەکرد".

ساڤاش شەرەفخان گوتی: "بە نیاز نیم کەوا ئەو بەرخە لە بەرخەکانی دیکە جیا بکەمەوە و لە هاوین لەگەڵ میگەڵ ڕەوانەی لەوەڕی دەکەم، بەڵام ئەوەی نیگەرانم دەکات ئەوە کە ئایا دەتوانێت بە سێ قاچ درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆی بدات"؟.

مە‌ڕ وە‌ک زۆربە‌ی ئاژە‌ڵە‌کانی تر لە‌ سە‌رە‌تای پایز بە‌بە‌ران دێت (جووت دە‌بێت)، دوای ٥ مانگی دە‌زێت واتە‌ لە‌ کۆتایی شوبات یان سە‌رە‌تای ئادار، ئە‌و بێچووە‌ی دە‌یبی پێی دە‌ڵێن بە‌رخ.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın