هەڵگرتنی ڤیزەی تورکیا بەگوێرەی تەمەن بۆ هاووڵاتییانی عێراقی لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە

Ankara
ئەنقەرە - AA
بڕیاری پەیوەست بە هەڵگرتنی ڤیزە لەسەر ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵ و سەرو ٥٠ ساڵە کە بەبێ ڤیزە بێنە تورکیاوە، لە ڕۆژنامەی فەڕمیدا بڵاوکرایەوە.
بەپێی ئەو بڕیارەی سەرکۆمار کە لە ڕۆژنامەی فەڕمییدا بڵاوکراوەتەوە، لە یەکی ئەیلوولی ئەمساڵەوە دەستەبەری لێخۆشبوونی ڤیزە بۆ ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵ و سەرو ٥٠ ساڵە و هەڵگری پاسپۆرتی ئاسایین کراوە کە لە ماوەی هەر ١٨٠ ڕۆژێکی سەردان کردنیان بۆ تورکیا ٩٠ ڕۆژ بمێننەوە کە بەمەبەستی گەشتیاری و ترانزێت ڕوو تێدەکەن.