هەکاری.. گۆشتی قوربانی بەسەر هەزار خێزاندا دابهشكرا

Hakkari
هەکاری- AA
وەقفی دیانەتی تورکی لە شاری هەکاری بە هاوکاری خێرخوازان، ١٦١ ئاژەڵی سەربڕی و دواتر گۆشتی قوربانییەکان لەلایەن کارمەندانی موفتی شارەکەوە بەسەر هەزار خێزانی هەژار و کەمدەرامەتدا دابەش کرا.
لای خۆشییەوە موفتی پارێزگای هەکاری، میکائیل پۆڵات لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە ناوەندی پارێزگاکە و شارۆچکەکانی دەوروبەر نزیکەی ٧٠٠ سەر ئاژەڵ کراونەتە قوربانی و گوتیشی:
"لە سایەی کەسانی خێرخوازەوە گۆشت دەنێرین بۆ کەسانی هەژار و کەمدەرامەت، خوا لێیان قبوڵ بکات. قوربانییەکان لە دوای سەربڕینیان کەوڵ دەکرێن و دواتر گۆشتەکانیان بەش بەش دەکرێت و دەبرێن بۆ ئەو خێزانە هەژارانەی کە پێشتر دیاری کراون. سوپاسی کارمەندانی ئەم رێکخراوە خێرخوازییە و کەسانی خێرخواز دەکەین".