هەکاری.. کردنەوەی ئەو ڕێگایانەی بەهۆی بەفرەوە داخرابوون
Hakkari
هەکاری - AA
لە ئەنجامی هەوڵ و کۆششی تیمەکان، ڕێگای بنکەیەکی سەربازی لە قەزای شەمزینانی سەر بە پارێزگای هەکاری کرایەوە، کە بەهۆی بەفرەوە داخرابوو.
دوای بارینی بەفرێکی زۆر لە هەفتەی ڕابردوودا، تیمەکانی ئیدارەی تایبەتی قەزاکە دەستیان بە کار کرد بۆ کردنەوەی ڕێگا داخراوەکان.
تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر، پاش کردنەوەی ڕێگا داخراوەکانی گوندەکان، دەستیان بە هەڵمەتی کردنەوەی ڕێگای بنکەی سەربازی دنچەر کرد لە گوندی تەکەلی و، توانیان ڕێگاکە بکەنەوە کە لە هەندێک شوێندا ئاستی بەفر تیایدا دەگەیشتە یەک مەتر.
