هەکاری.. راگەیاندنی "ناوچەی ئەمنی تایبەت"
- لە ناوەندی پارێزگای هەکاری و چوار شارۆچکە بۆ ماوەی 15 رۆژ ، ناوچەی ئەمنی تایبەت راگەیەندرا.

Hakkari
هەکاری - AA
بەپێی روونکردنەوەیەکی پارێزگای هەکاری چالاکییەکانی پەکەکە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە، بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر بەرەوپێشچوونی کۆمەڵایەتی و ئابووری پارێزگاکە کردووە و بەمهۆیەوە دانیشتوانی هەکاری لە مافی ئەنجامدانی چالاکی کۆمەڵایەتی و ئابووری و گەشتکردن بێبەش بوون.
لە روونکردنەوەکەی پارێزگای هەکاری-دا هاتووە "هاونیشتمانیان بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەر ژیانیان لە زۆر شت بێبەش بوون. هەر بۆیە پارێزگای هەکاری بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان، بەردەوامیدان بەو ئارامی و ئاسایشەی ئێستا هەیە، رێگریکردن لە هەر هەڕەشە و پەلامارێکی تیرۆریستی کە حکوومەت و گەلەکەمان بکاتە ئامانج، دابینکردنی ئەمن و ئاسایش لە ناوچەکەدا هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر".
لە چوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەدا و بەپێی ماددەی راگەیاندنی ناوچەی ئەمنی و ناوچەی قەدەغەی سەربازی لە ناوەندی پارێزگای هەکاری و شارۆچکەکانی چوکورجا، شەمزینان، یوکسەکۆڤا و دەرەجیك لە کاتژمێر 12 شەوی 28 کانونی یەکەمەوە تا کاتژمێر 12 شەوی کانونی دووەم، وەك ناوچەی ئەمنی تایبەت رادەگەیەندرێن و هاووڵاتییان ناتوانن بەبێ وەرگرتنی مۆڵات بچنە ئەو پێنج ناوچەیە.
لە پەڕەی ئەلیکترۆنی تایبەتی پارێزگاش زانیاری ورد لەبارەی ئەو ناوچانەوە خراوەتەڕوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن