هەشتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر لە ئانتالیا
سەرۆکی یەکێتیی جیهانی یارییە نەریتییەکان بیلال ئەردۆغان: "وەک یەکێتیی جیهانی یارییە نەریتییەکان، خۆشحاڵم کە دەڵێم ئێمە بە ئێستا بووینە بزووتنەوەیەکی جیهانی کە ئەو بەرپرسیارێتییەمان هەڵگرتووە".
Antalya
ئانتالیا - AA
هەشتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر ٢٠٢٧ لە ئانتالیا دەستی پێکرد.
فیستیڤاڵەکە کە لەلایەن یەکێتیی ئێتنۆسپۆری جیهانەوە ڕێکخراوە، لە هۆتێلێکی ناوچەی سەریک سەر بە ئانتالیا دەستی بە چالاکییەکانی کرد.
لە فێستیڤاڵەکەدا کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی میدیاییەکی دەکات، سەرۆکی یەکێتیی جیهانی یارییە نەریتییەکان بیلال ئەردۆغان ڕایگەیاند کە فێستیڤالەکە بووەتە گردبوونەوەیەکی خێزانی.

لە دەستپێکی هەشتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر ٢٠٢٧دا سەرۆکی یەکێتیی جیهانی یارییە نەریتییەکان بیلال ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووانی فێستیڤالەکە کرد و ڕایگەیاند، هیچ وەرزشێکی نەریتی لە جیهاندا بە ناوچەیەکی جوگرافیای دیاریکراو، سنوردار نابێت.
بیلال ئەردۆغان ڕایگەیاند، فێستیڤالی یارییە نەریتییەکان ئێستاکە بووەتە گردبوونەوەیەکی خێزانی.
سەرۆکی یەکێتیی جیهانی یارییە نەریتییەکان بیلال ئەردۆغان ئاماژەشی بەوەدا کە پاراستنی میراتی وەرزشە نەریتییەکان و گەڕاندنەوەی بۆ ناو یەکەی خێزانیدا، بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە بۆ بەردەوامیدان بە کولتوور.
گوتیشی: "وەک یەکێتیی جیهانی یارییە نەریتییەکان، خۆشحاڵم کە دەڵێم ئێمە بە ئێستا بووینە بزووتنەوەیەکی جیهانی کە ئەو بەرپرسیارێتییەمان هەڵگرتووە".
بیلال ئەردۆغان گوتیشی، وەرزشە نەریتییەکان لە ناوچەیەکی بەرفراوانی ئەفریقا هەتا ئاسیا، لە ئەورووپا هەتا دەگاتە ئەمریکای لاتین زیندوو کراونەتەوە.
گوتیشی، خواستێکی بەربڵاو هەیە بۆ وەرزشە نەریتییەکان لە سەرانسەری جیهان و ئەوەش دەریدەخات کە ئێمە لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاستدا هەنگاو دەنێین.
هەشتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر ٢٠٢٧ لە ئانتالیا ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت و لە ٢٩ وڵاتەوە بەشداربووی تێدایە.
لە فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆردا کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستی بە کارەکانی خۆی کردووە، وەرزشە نەریتییەکان و یارییەکان نمایش دەکرێن و ئەمەش بە مەبەستی پەرەپێدان بە کولتوور و بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتی لە سەر ئاستی جیهانی و ناوچەییدا.
