توركيا

هاوکات لە پێنج پارێزگای تورکیا ٤٩ کەس دەستگیر کران

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر گرووپێکی تاوانی رێکخراو کە سەدات پەکەر سەردەستەیەتی، لە کۆی ٦٣ گومانلێکراوی داواکراو ٤٩یان دەستگیرکران.

Mustafa Hatipoğlu,Halil Demir   | 09.04.2021
هاوکات لە پێنج پارێزگای تورکیا ٤٩ کەس دەستگیر کران

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر گرووپێکی تاوانی رێکخراو کە لە پێنج پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵ بوو، لە کۆی ٦٣ گومانلێکراو کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و کەسێک بە ناوی سەدات پەکەر سەردەستەیانە، ٤٩یان دەستگیرکران.

تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەییەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوان کە تێوەگلاون لە زۆر تاوانی وەک ''دامەزراندنی رێکخراو بە ئامانجی "ئەنجامدانی تاوان"، "تاڵانی کردن"، "زەوتکردن"، "بەرتیل"، "بریندارکردن"، "هەڕەشەکردن" و "زەوتکردنی ئازادی کەسیی".

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، لە پارێزگاکانی ئیستانبوڵ، ئەنقەرە، هاتای، ترابزۆن و کۆجائەلی ئۆپەراسیۆنی هاوکات کرایە سەر ١٢١ ناونیشانی ئەو ٦٣ کەسەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو کە سەدات پەکەر-یشیان لەنێودایە.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە بە پشتیوانی پۆلیسی تایبەت و فڕۆکەی پشکنینی بێ فڕۆکەوان بەڕێوەچوو، ٤٩ گومانلێکراو دەستگیرکران.

لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی ناونیشانی گومانلێکراوانیشدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک، گوللە و هێلەکی گوللەنەبڕدا.

بە پێی ئەو بەڵگانەی تازە دەستکەوتوون لە پارێزگاکانی ساکاریا و کۆنیا-ش ئۆپەراسیۆن بۆ سەر چەند ناونیشانێک ئەنجامدراوە.

هەروەها ئاماژە بەوەیش کرا کە سەدات پەکەر لە دەرەوەی تورکیایە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın