
Ağrı
ئاگری - AA
لە پارێزگای ئاگری، لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھار کێڵگەکانی گوندەواری ناوچەکە بە گووڵی جۆراوجۆر رازاونەتەوە.
ئاگری کە مانگی ئایار تیایدا پڕ بارانە، لە کۆتا ڕۆژەکانی مانگەکەدا سروشتەکەی جوان و سەوز بووە.
گوندی جوماچای کە نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە، لەگەڵ ناوچەکانی دەوروبەری بە جۆرەھا گووڵی ڕەنگ زەرد، سپی و شین ڕازاونەتەوە.
لەم سروشتە جوانەدا بە درۆن وێنەی ئەو مەڕ وماڵاتە گیرا کە لە چیا و ناوچەکاندا دەلەوەڕێن.