توركيا

هاتای.. كه‌مپێكی هه‌زار كه‌سی بۆ په‌نابه‌رانی سووری ئاماده‌كرا

كه‌مپێكی هه‌زار كه‌سی له‌ شارۆچكه‌ی ره‌یحانلیی سه‌ربه‌ پارێزگای هاتای باشووری تورکیا ته‌واوكرا كه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری شه‌پۆلی كۆچ له‌ سووریاوه‌ به‌ره‌و توركیا دروستكراوه‌.

Mohammed Baqi Hussein  | 19.12.2016 - نوێکردنەوە : 20.12.2016
هاتای.. كه‌مپێكی هه‌زار كه‌سی بۆ په‌نابه‌رانی سووری ئاماده‌كرا

Hatay

ھاتای - AA

کەمپێکی ھەزار کەسی لە شارۆچکەی رەیحانلیی سەربە پارێزگای ھاتای باشووری تورکیا تەواوکرا کە لەبەردەم ئەگەری شەپۆلی کۆچ لە سووریاوە بەرەو تورکیا دروستکراوە. ئەویش بەھۆی بۆردومانەکانی سەر شاری حەلەب لەلایەن رژێمی سووریا و ھاودەستەکانیەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و زانیاریی سەرۆکایەتیی وەزیرانی تورکیا وەرگیراوە، کارەکانی دروستکردنی کەمپێکی ھەزار کەسی لە رەیحانلی کۆتایی ھاتووە.

کەمپەکە لەنزیک دەروازەی جیلڤەگۆز دروستکراوە و لە ٣٧ چادر پێکدێت کە توانای بەرگەگرتنی ئاگریان ھەیە و ناسووتێن.

لەناو خێمەکاندا کارەباش دابینکراوە و کاتێک پەنابەرانی تێدا نیشتەجێبوون، گەرمکەرەوەیان بەسەردا دابەشدەکرێت. دەزگای ئافاد کە ھەستاوە بە بنیاتنانی کەمپەکە، کابینەی تەوالێت و گەرماویشی تێدا داناوە.

لەو شوێنەی کەمپەکەی تێدا بنیاتنراوە، پێشتریش کەمپێکی کاتی دروستکراوە بۆ پەنابەرە سوورییەکان و دواتر لە ٢٠١٢دا دانیشتوانەکەی بۆ کەمپەکانی شارەکانی دیکە گوازراونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın