نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئایاسۆفیا
- لە دوای ٨٦ ساڵ داخرانی، ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئایاسۆفیا ئەنجامدرا.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
هەفتەی رابردوو دوای ٨٦ ساڵ لە داخرانی، یەکەم نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئایاسۆفیا ئەنجامدرا، ئەمڕۆش کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بوو بۆ جاری دووەم نوێژی هەینی لە مزگەوتەکەدا ئەنجامدرایەوە.
ئەم هەفتەیەش ژمارەیەکی زۆر نوێژخوێن روویان لە مزگەوتەکە کرد، ئەو کەسانەی لە ناوەوەی مزگەوتەکە جێگایان نەبوو لە مەیدانی بەردەم مزگەوتەکە نوێژیان کرد.
دوای نوێژی هەینی بەشێکی هاووڵاتییان بۆ بینینی مزگەوتەکە مانەوە و لەژێر چاودێری پۆلیسدا مۆڵەتی چوونە ناو مزگەوتەکەیان پێدرا.
هاووڵاتیان سەیری ناوەوەی مزگەوتی ئایاسۆفیا-یان کرد و کۆمەڵێک وێنەی یادگارییان تۆمار کرد.
هەروەها ژمارەیەکی زۆر گەشتیار پۆل پۆل سەردانی مزگەوتەکەیان کرد.
هێزەئەمنییەکان هۆشداری ئەوەیان دایە هاووڵاتییان و گەشتیاران لە کاتی سەردانەکەیاندا دەمامک بەکاربهێنن و رەچاوی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی بکەن.