توركيا, هونەر و كلتوور, ژيان, archive

مانگا و ئەسپەکانی گەڕاو

گەڕاوێکی پارێزگای بەدلیس لە وەرزی زستان دەبێتە ھەواری مانگا و ئەسپ.

16.01.2014 - نوێکردنەوە : 16.01.2014
مانگا و ئەسپەکانی گەڕاو

بەدلیس

گەڕاوی گوندی بوداکڵی کە دەکەوێتە پارێزگای بەدلیس ھاوینان خەڵکێکی زۆر بەمەبەستی چارەسەر رووی تێدەکەن، زستانانیش میوانداریی ئەسپ و مانگاکانی ناوچەکە دەکات.

گوندی بوداکڵی سەربە شارۆچکەی گورۆیمەیە و بەھۆی ئەو گەڕاوە ناسراوەو ساڵانە گەشتیارێکی زۆر رووس تێدەکەن، بەجۆرێک رکابەریی زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکان دەکات، پلەی گەرمیی ئاوەکەی نزیکەی٤٠ پلەی سەدییە، لە وەرزی ھاویندا چەندین گەشتیار لە تورکیا و دەرەوە رووی تێدەکەن، لە وەرزی زستانانیشدا دەبێتە شوێنی کەیف و سەفا بۆ ئەسپ و مانگاکان.

لەکاتێکدا پلەی گەرمیی لە ژێر سفرەو گوندەکە بە بەفر داپۆشراوە زۆرێک لە ئەسپ و مانگاکانی ناوچەکە لەلایەن خاوەنەکانیانەوە دەبردرێنە گەڕاو، ھەم گەرمیان دەبێتەوە ھەمیش سوودمەند دەبن لەو ئاوە پڕ شیفایە.

یەکێک لە گاوانەکانی گوندەکە بەناوی نازم باغڵان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەبەر ئەوەی مانگاکانم لە ئاخوڕەکەیاندا قوڕاوی دەبن، زۆر پێویستیان بە پاککردنەوە ھەیە، ئەو گەڕاوە نیعمەتێکی باشە بۆیان، بەتایبەتی لە وەرزی زستان کە زۆر قوڕاوی دەبن."

باغڵان ھەروەھا گوتی: "جگە لە ئێمە خاوەن ئەسپەکانیش سوود لەو گەڕاوە دەبینن و ھەمووی پێکەوە دەچنە ناو ئاوەکەی."

رێک کە سەیری دیمەنی گەڕاوەکە دەکەیت قسەکانی باغڵانی گاوانت دێتەوە یاد، لەوێدا خۆشیی ئەسپ و مانگاکان بە ئاشکرا ھەستی پێدەکرێ، ھەڵمی ئەو ئاوە گەرمە ئاوێتەی دیمەنی ئاژەڵەکان بووەو تابلۆیەکی کەمێ تاریک  و پڕ لە خۆشی بە بینەر دەبەخشێ.

 
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın