توركيا

لە کوێستانەکانی بەدلیس ٨٠٠ تەن هەنگوینی رەش بەرهەمهێندراوە

ئەمساڵ لە کوێستانەکانی شارۆچکەی هیزان ٨٠٠ تەن هەنگوینی ڕەش بەرهەمهێندراوە کە بەشێوەیەکی تەواو سروشتی و بەبێ زیادکردنی هیچ ماددەیەکی کیمیایی رەنگ و تامێکی تایبەتی هەیە.

Şener Toktaş  | 05.12.2020 - نوێکردنەوە : 26.01.2021
لە کوێستانەکانی بەدلیس ٨٠٠ تەن هەنگوینی رەش بەرهەمهێندراوە

Bitlis

بەدلیس - AA

شارۆچکەی هیزان-ی سەر بە پارێزگای بەدلیس، بەهۆی دەوڵەمەندی بە رووپۆشی سەوزایی، ناوچەیەکی لە بارە بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوین.

ئەمساڵ لە کوێستانەکانی شارۆچکەکە ٨٠٠ تەن هەنگوینی ڕەش بەرهەمهێندراوە کە بەشێوەیەکی تەواو سروشتی و بەبێ زیادکردنی هیچ ماددەیەکی کیمیایی رەنگ و تامێکی تایبەتی هەیە.

ئەم هەنگوینە خواستێکی زۆری لەسەرە و هەناردەی هەموو ناوچەکانی تورکیا و تەنانەت ئەورووپاش دەکرێت.

سەیدخان ئەکیجی، یەکێکە لە هەنگەوانەکانی بەدلیس و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئااندۆڵو باسی لەوە کرد کە پیشەی هەنگەوانی سەرچاوەی بژێوی ژیانی دانیشتوانی شارۆچکەی هیزان-ە و رایگەیاند "هەنگوینی هیزان لە جیهاندا ناسراوە. بەشێکی هەنگوینەکەمان دەنێردرێتە ئەورووپا و بەشێکیشی لە ناوخۆی وڵاتەکەماندا بەکاردەهێندرێت. ئەمساڵیش بەرهەمێکی باشمان هەبوو. هەنگوینەکەمان بەهۆی تام و چێژەکەیەوە خواستێکی زۆری لەسەرە."


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın