
کلیس
لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا، لە شارۆچکەی ئەلبەیلی سەر بە پارێزگای کلیس ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و ٣٣ گومانلێکراوی بیانی دەستگیرکران.
پارێزگاری کلیس لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "هێزەکانی ئاسایشی ناوچەکە دوێنێ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر چەند ناوچەیەکی شارۆچکەی ئەلبەیلی ئەنجام داو بەهۆیەوە ٥ کەسی بیانیان دەستگیرکرد کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بن".
ئۆپەراسیۆنەکان کە ئەمرۆش درێژەی هەبوو، هێزەکانی ئاسایشی ٢٨ گومانلێکراوی دیکەیان دەستگیر کرد.
لە ئیشتاشدا لێکڵینەوە لەگەڵ ٣٣ گومانلێکراوەکە بەردەوامە.