Sefa Şahin
21 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT)دا، محێددین گولۆ، بەناو بەرپرسی ئاکادیمی هەبات دەریک کە مەشقی سەربازیی بە تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە دەکات لە چالاکی خرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، محێددین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەناو بەرپرسانی ئاکادیمی هەبات دەریک کە مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجی بە چەکدارانی بە پەکەکە/یەپەگە کردووە، لە نۆی ئابدا لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیادا لە قامیشلۆ لە چالاکی خراوە.
گولۆ رۆلی کاریگەری بینیوە لە زۆرێک لەو هێرشانەی کراونەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و لە ریزی رێکخراوەکەدا چالاکی دژبە سوپای نیشتمانیی سووریا هەبووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی کانی ئاشتیی و لقی زەیتووندا.
هەروەها گولۆ کە یەکێک بووە لە بەناو بەڕێوەبەرانی ئاکادیمی بەناوی بەهات دەریک کە مەشقی بە چەکدارانی رێکخراوەکە کردووە لەسەر بەکارهێنانی چەک، دروستکردنی بۆمب و کوشتن، هاوکات مەشقی بە چەکدارەکانی رێکخراوەکە کردووە لەسەر ئەنجامدانی چالاکی دژبە یەکەکانی سوپای تورکیا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و سووریا.