Van
وان - AA
بە ئاهەنگگێران، یادی ٢١ی ئادار، جەژنی نەورۆز لە وان کرایەوە.
ئاهەنگەکە کە لە لایەن بەشی کاروباری کۆلتوور و کۆمەڵایەتی سەر بە شارەوانی وان ڕێکخرابوو، بە وەستانی ڕێزلێنان و خوێندنەوەی سروودی نیشتمانی تورکیا دەستی پێکرد.
لە ئاهەنگەکەدا ئاگری نەورۆز کرایەوە و والی و بریکاری سەرۆکی شارەوانی وان ئۆزان بالجی گوتارێکی پێشکەش کرد.
بالجی وێرای پیرۆزبایی جەژنەکە، هیوای خواست نەورۆز کە هێمانی بەهارە، خۆشەویستی، ئاشتی و برایەتی بەدی بهێنێت.
