لە سێ ساڵدا ٣،٦ ترلیۆن لیرە بۆ وەبەرهێنان لە ناوچە کارەساتبارەکانی بوومەلەرزدا خەرج کراوە
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتیی ستراتیجی و بوودجەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوی کردەوە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥، تێکڕا ٣،٦ ترلیۆن لیرە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەرەش و هاتای و کەمکردنەوەی مەترسیی کارەساتەکان خەرجکراوە.
لە ڕاپۆرتی ئاوەدان کردنەوە و گەشەپێدانی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەرەش و هاتایدا، کە لەلایەن سەرۆکایەتییەکەوە ئامادە کراوە، قەبارەی کارەساتەکە و پڕۆژەکانی ناوچەکە خراوەتەڕوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥، تێکڕا ٣،٦ ترلیۆن لیرە (نزیكەی ٩١،٥ ملیار دۆلار) بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە و کەمکردنەوەی مەترسییەکان خەرجکراوە.
دوای سێ ساڵ لە بوومەلەرزەکان، کارەکان بە چڕی بەردەوامن و بە پێدانی پێشینە بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ زیانلێکەوتووان، کارەکانی تەواوکردنی خانووە هەمیشەییەکانیش نزیک بووەتەوە لە تەواو بوون.
تا ئێستا تیروپشکی ٤٣٣ هەزار و ٦٦٧ خانووی نیشتەجێبوون و، ٢١ هەزار و ٦٩٠ شوێن کار لە ناوچە کارەساتبارەکان تەواو کراوە.
لە بواری پەروەردەدا بڕی ٧٢ ملیار لیرە بۆ دروستکردنی ١٣ هەزار و ٣٢١ هۆڵی خوێندن و، ٦،٩ ملیار لیرە بۆ بەهێزکردنی دوو هەزار و ٧٧٦ هۆڵی خوێندن خەرج کراوە، بەو ئامانجەی دوای تەواوبوونی کارەکان، ژمارەی هۆڵەکانی خوێندن بە ڕێژەی سەدا ١٥ زیاد بکات.
هەروەها ٥،١ ملیار لیرە بۆ نۆژەنکردنەوە و بەهێزکردنی باڵەخانەی کۆلێجەکان و ژێرخانی کەمپەکانی زانکۆکان خەرج کراوە و، بڕی ٢،٤ ملیار لیرەش بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کراوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
