توركيا

لە دیاربەکر ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوەچوو

Ahmet Kaplan, Aziz Aslan, Aydın Arik  | 21.03.2026 - نوێکردنەوە : 23.03.2026
لە دیاربەکر ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوەچوو

Diyarbakir

دیاربەکر - AA

بە دەستپێشخەری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە دیاربەکر ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو، هێزە ئەمنییەکان ئەرکی پاراستنی شوێنەکەیان لە ئەستۆ بوو و بۆ ئەم مەبەستەش شەش دەروازە بۆ چوونە ژوورەوەی بەشداربووان و پشکنینیان دیاری کرا.

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد.

تونجەر باقرخان وێڕای ئاماژەکردن بە گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوتی: "هەر سنوورێک برینێکە. هەر پایتەختەی ناوچەیەکی ئاگرە. لە دڵی ئەو ئاگرەشدا کوردەکان و جوگرافیای کوردەکان هەیە. کوردەکانیش لەم دۆخەدا بە دوای پاراستنی ئاسایشی خۆیان و سەقامگیری ناوچەکەدان و ئەوەش دەبێ لە لایەن پایتەختی وڵاتانی ناوچەکە ببینرێت".

هاوسەرۆکی دەم پارتی هەروەها ئاماژەی بە قۆناغی "تورکیای بێ تیرۆر" کرد و گوتی: "ئەو تورکیایەی کە کێشەی کورد چارەسەر بکات، ئەوە دەبێتە ئەکتەرێکی بەهێز لە ناوچەکەدا. ئەنقەرە بە کەڵکوەرگرتن لەو دەرفەتە دەتوانێ ئاشتی بۆ تورکیا و سەقامگیری بۆ ناوچەکە گەرەنتی بکات. هیچ کات و ساتێک و جیلێکی دیکە نەماوە بۆ لەدەستدان. وەرن با داهاتوومان لە دەست نەدەین و تورکیایەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای بەهاکانی یەکسانی و ئازادی بۆ ٨٦ ملیۆن کەس بونیاد بنێین".

تونجەر باقرخان وێڕای ئاماژە بە بانگەوازی سەردەستەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە، گوتی، "ئیستا کاتی یاسادانانە. ئێستا کاتی دەوڵەت و حکوومەتەکەیەتی. ئێستا کاتی تێپەڕین لە قسەوە بۆ یاسایە، لە ئاواتەکان بۆ گەرەنتییەکان و لە بەڵێنەکان بۆ کردارەکانە. ئەوانەی لە بەندیخانەن پێویستە ئازاد بکرێن، فیگەن، سەڵاحەدین، لەیلا، ئایشە و هەزاران بەندکراوی دیکە پێویستە ئازاد بکرێن. ئەوانەی کە لە چیاکانیشن پێویستە بتوانن بەشداری سیاسەتی دیموکراتیک بکەن، ئەوانەشی کە دەردبەدەر بوون، بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان و بەشداری سیاسەتی دیموکراتیک بکەن".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın