توركيا

لە دیاربەکر حەوت کەس بە گومانی ئەنجامدانی شەڕە کەڵەشێر دەستگیر کران

Aydın Arik  | 25.05.2024 - نوێکردنەوە : 25.05.2024
لە دیاربەکر حەوت کەس بە گومانی ئەنجامدانی شەڕە کەڵەشێر دەستگیر کران

Diyarbakir

دیاربەکر - AA

بە گومانی ئەنجامدانی شەڕە کەڵەشێر، حەوت کەس لە دیاربەکر دەستگیر کران و ٤٦ کەسیش کە تاوانەکەیان لەسەر ساغ بووەتەوە، بە ٢٩٥ هەزار و ٤٧٠ لیرە سزا دران.

تیمەکانی سەر بە ئاسایشی شارۆچکەی باغلار لە دیاربەکر، لەسەر بنەمای زانیارییەکی ڕێکخراوی کەڵەشێر پارێزی ناوچەکە، دەستیان بە هەڵمەتێک کرد دژ بەو کەسانەی کە شەڕە کەڵەشێر ڕێک دەخەن.

تیمەکانی پۆلیس کە خۆیان وەک سەیرکەر نیشان دابوو، ئەو کەسانەیان دەستنیشان کرد کە شەڕەکە ڕێکدەخەن و ئەوانەشی کە گرێو لەسەر شەڕە کەڵەشێر دەکەن.

هێزەکانی پۆلیس لەم هەڵەمەتەدا، دەستیان گرت بەسەر ١٦ کەڵەشێر و بەناو ئەو کاسەی کە بۆ پاڵەوانییەکە دیاری کرابوو و لەم پەیوەندییەشدا حەوت کەسیان دەستگیر کرد.

٤٦ کەسیش کە تاوانەکەیان لەسەر ساغ بووەتەوە، بە ٢٩٥ هەزار و ٤٧٠ لیرە سزا دران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın