له هاتای سه‌ربازێكی سوپای توركیا گیانی له‌ده‌ستدا
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له هاتای له‌میانی دهوریهیهكدا له‌سه‌ر سنوور، له كاتێكدا هه‌وڵی ده‌دا ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكات كه له سووریاوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌یانویست بچنە توركیا، سه‌ربازێكی سوپای توركیا له ئه‌نجامی رووداوێكی ته‌قه‌كردن گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دوێنێ هەینی، له‌كاتی گه‌ڕانی دهوریهیهكدا له‌سه‌ر سنوور، رێگری له ژماره‌یه‌ك كه‌س كه ویستوویانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بێنه ناو خاكی توركیاوه، كراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له كاتی رێگریكردن له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانویست به نایاسایی بێنه توركیاوه و له ئه‌نجامی رووداوێكی ته‌قه‌كردندا، سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن