كۆچی ماسی داره‌خ بۆ ئاوه سازگاره‌كان به‌رده‌وامه
- كۆچی ماسی داره‌خ كه له ده‌ریاچه‌ی وان ده‌ژی و له‌نێوان ١٥ی نیسان-١٥ی ته‌مووزدا به مه‌به‌ستی گه‌رادانان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئاو مه‌له ده‌كات و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئاوه سازگاره‌كان، درێژه‌ی هه‌یه.

Van
وان-AA
كۆچی ماسی داره‌خ كه له ده‌ریاچه‌ی وان ده‌ژی و له‌نێوان ١٥ی نیسان-١٥ی ته‌مووزدا به مه‌به‌ستی گه‌رادانان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئاو مه‌له ده‌كات و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئاوه سازگاره‌كان، درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌موو ساڵێك هه‌زاران كه‌س ده‌بنه شایه‌تحاڵی كۆچی ئه‌و ماسییانه‌ی كه له هه‌مان رێكه‌وتی هه‌موو ساڵێكدا، به‌مه‌به‌ستی دانانی گه‌راكانیان خۆیان له ئاوه سوێره‌كانی ده‌ریاچه‌كه‌وه ده‌گه‌یننه ئاوه سازگاره‌كان.
هاووڵاتییان و ئاره‌زوومه‌ندانی فۆتۆگرافی كه هاتوونه‌ته شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ماسییه‌كان له‌سه‌ر رووباری ده‌لی كه ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی ئه‌رچیش، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان گه‌شتی ماسییه‌كان به كامێرا و مۆبایله‌كانیان وێنه بگرن كه له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كاندا هه‌ر ئه‌وه ماوه باڵ بگرن تا بگه‌نه ئاوه سازگاره‌كان.
هاوكات نه‌وڕه‌س و قه‌له‌ڕه‌شه‌كانی ناوچه‌كه له بۆسه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی راوی ماسییه داره‌خه‌كان بكه‌ن كه به پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئاو مه‌له ده‌كه‌ن.
راگری كۆلێجی ده‌ریاوانی له زانكۆی ١٧ی ئه‌یلوولی باندرما، پرۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا ساری، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه زانستییانه‌ی كه كاتێك له وان له كاریكردووه، ئه‌نجامیداون، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه كه توخمی ماسییه‌كان مه‌ترسی نه‌مانیان له‌سه‌ره هه‌ر بۆیه شێوازێكی نوێی له ماسیگریی په‌ره‌پێداوه.
مسته‌فا ساری ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌و شێوازه‌دا هه‌وڵی زۆری داوه و گوتی: "له ساڵی ١٩٩٢ه‌وه تا ساڵی ٢٠١٦، ٢٣ ساڵ لێره كارم له‌سه‌ر پارێزگارییكردن له ماسی داره‌خ كردووه. ئه‌مڕۆ خه‌ڵك له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه دێنه ئێره بۆ ئه‌وه‌ی كۆچی ماسی داره‌خ ببینن. له ئه‌نجامی كاره‌كانی پارێزگارییكردن لێیان، ژماره‌ی ماسی داره‌خ زیادیكردووه. ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی وان ده‌ژین، خاوه‌ندارێتیی له ماسییه‌كان ده‌كه‌ن. ماسییه‌كان به ئاسووده‌یی كۆچی گه‌رادانان ده‌كه‌ن. هیواداراین ماسی داره‌خ له ساڵانی ئاینده‌دا بچێته نێو فیلمی ناساندنی توركیا و ببێته براند".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن