كه‌رتی گه‌شتیاری له رۆژانی جه‌ژندا له پارێزگاکانی ئانتالیا و موغڵا
- قه‌ره‌باڵغی پارێزگاکانی ئانتالیا و موغڵا له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا كه هه‌موو ساڵێك میوانداری ملیۆنەها گه‌شتیار ده‌كه‌ن بووه مایه‌ی دڵخۆشی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌رتی گه‌شت و گوزاردا كارده‌كه‌ن.
Antalya
ئانتالیا / موغڵا - AA
قه‌ره‌باڵغی پارێزگاکانی ئانتالیا و موغڵا له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا كه هه‌موو ساڵێك میوانداری ملیۆنەها گه‌شتیار ده‌كه‌ن بووه مایه‌ی دڵخۆشی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌رتی گه‌شت و گوزاردا كارده‌كه‌ن.
له میانی پێنج رۆژی پشووی جه‌ژنی قورباندا هه‌موو دامه‌زراوه گه‌شتیاریه‌كانی توركیا قه‌ره‌باڵغیه‌كی به‌رچاوی پێوه دیاربوو، به‌تایبه‌تی دامه‌زراوه گه‌شتیاریه‌كانی پارێزگای ئانتالیا پڕبوون له گه‌شتیار.
هه‌روه‌ها شارۆچكه‌ی ئوڵا سەربە پارێزگای موغڵا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی چوار هه‌زار كه‌سه، ژماره‌ی گه‌شتیارانی رۆژانه‌ی گه‌یشته ١٠٠ هه‌زار کەس.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هۆتێله‌كان، ئولكای ئاتماجا راگه‌یاند كه له رۆژانی پشووی جه‌ژندا له‌سه‌دا ١٠٠ی هۆتێله‌كان گیرابوون و نزیكه‌ی ٤٥٠ هه‌زار كه‌س ماونه‌ته‌وه.
ئولکای ئاتماجا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا جه‌ژنێكی قوربانی باشمان به‌ڕێكرد. پێشبینیمان ده‌كرد پێنج ملیۆن ٥٠٠ هەزار كه‌س له شاره‌كانی خۆیان و چوار ملیۆن ٥٠٠ هەزار كه‌سیش له شاره‌كانی كاناردهریاكاندا گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێی دوایین زانیاری كه ده‌ستمان كه‌وتووه له جه‌ژنی قورباندا ١٠ ملیۆن كه‌س گه‌شتیان كردووه، ئه‌وه‌یش ئێمه‌ی دڵخۆش كردووه، به‌تایبه‌تی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئیجه‌دا قه‌ره‌باڵغیه‌كی به‌رچاو هه‌بوو.
له میانی پێنج رۆژی جه‌ژنی قورباندا، ٧٠٠ هه‌زار گه‌شتیار له پارێزگای ئانتالیا كاته‌كانیان به‌سه‌ر بردووه، له‌وانه‌یش نزیكه‌ی ٦٠٠ هه‌زار گه‌شتیاری بیانی و ده‌ورووبه‌ری ١٠٠ هه‌زار گه‌شتیاری ناوخۆیی بوون. دامه‌زراوه گه‌شتیاریه‌كانی شاره‌كه له‌سه‌دا ١٠٠ پڕبوون".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن