توركيا, سياسەت

كاردانەوەى وەزارەتى دەرەوەى توركيا لەسەر "راپۆرتى توركيا ٢٠٢٠"ى كۆميسيۆنى يەكێتى ئەورووپا

وەزارەتى دەرەوەى توركيا: "راپۆرتى توركيا ٢٠٢٠ى ئەمساڵيش، هەڵوێستى پێشبڕيارى، دوور لە بنەما و دووفاقى يەكێتى ئەورووپا تیایدا رەنگدەداتەوە".

Muhammet Tarhan  | 07.10.2020 - نوێکردنەوە : 08.10.2020
كاردانەوەى وەزارەتى دەرەوەى توركيا لەسەر "راپۆرتى توركيا ٢٠٢٠"ى كۆميسيۆنى يەكێتى ئەورووپا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى دەرەوەى توركيا، دەربارەى "راپۆرتى توركيا ٢٠٢٠"ى كۆميسيۆنى يەكێتى ئەورووپا رايگەياند، "راپۆرتى توركيا ٢٠٢٠ى ئەمساڵيش، هەڵوێستى پێشبڕيارى، دوور لە بنەما و دووفاقى يەكێتى ئەورووپا تیایدا رەنگدەداتەوە".

لەو راگەيەندراوەى كە لە وەزارەتى دەرەوەى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، ئەوە وەبيرهێنراوەتەوە كە كۆميسيۆنى يەكێتى ئەورووپا، لە رێگەى بەڵگەى فراوانكردنى ستراتيجييەتى ساڵى ٢٠٢٠ەوە، راپۆرتەكانى وڵاتانى كانديد بە توركيا و ئەو ولاتانەى كە ئەگەرى كانديدبوونيان هەيە بڵاوكردووەتەوە.

لە راگەيەندراوەكەدا هاتووە: "راپۆرتى توركيا ٢٠٢٠ى ئەمساڵيش، هەڵوێستى پێشبڕيارى، دوور لە بنەما و دووفاقى يەكێتى ئەورووپا تیایدا رەنگدەداتەوە. لەم راپۆرتەشدا يەكێتى ئەورووپا بەبێ باسكردنى بەرپرسيارێتى و پەيمانەكانى، بەبيانووى بێ بنەما رەخنە لە وڵاتەكەمان دەگرێت. لە راپۆرتەکەیدا رەخنەى نادادپەروەرانە و بێسەروبەر بە تايبەتى لە سستەمى حوكمڕانى، هەڵبژاردن، مافە سەرەكييەكان، چەند بڕيارێكى دادگا و بڕيارى كارگێڕى لەگەڵ ئەو رێكارە گرنگانەى كە بۆ بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر گيراونەتەبەر، سياسەتەكانى دەرەوە، ئاسايش و ئابووريمان كراوە و ئەوە نيشان دەدات كە چەند لە پێشبريار و نابابەتييانەيە".

راگەيەندراوەكە ئاماژەى بەوە كردووە، كە توركيا پێش هەموو شتێك، "بە هۆى هەڵوێستى چەند لايەنێكى بيرتەسكى يەكێتى ئەورووپاوە رێگرى لە پێواژووى گوتوێژەكان كرا و سەرەڕاى ئەمە توركيا وەكو وڵاتێكى كانديد دەستنيشانكراوە".

راگەيەندراوەكە جەختى لەوەش كردووەتەوە كە "چۆن توركيا يەكێتى ئەورووپاى دوورنەخستووەتەوە و سەرەڕاى هەوڵەكانى چەند لايەنێك بۆ دوورخستنەوەى توركيا بەڵام پەيوەستە بە ئەندامبوون لە يەكێتييەكە".

- خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست، دەرياى ئيجە و قوبڕس

لە بارەى باسەكانى پەيوەست بە بابەتەكانى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست، دەرياى ئيجە و قوبڕس، راگەيەندراوەكە ئەوەى دووپاتكردەوە كە ئەو بەشانى "بەتەواوەتى" لەسەر خواستى يۆنان-رووم نووسراوەتەوە، و تێيدا هاتووە، "ئەم دۆخە بێلايەنى كۆميسيۆنەكە پەڵەدار دەكات. ئەو تێڕوانينە دوور لە ياسا و لايەنگيرييە كە نە كێشەى قوبڕس چارەسەردەكات و نە سوودى دەبێت بۆ ئارامى دەرياى ئيجە و خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست رەتدەكەينەوە".

سەبارەتى بە بەشەكانى سياسەت، دادگا و مافە سەرەكييەكانى راپۆرتەكە، لە راگەيەندراوەكەدا هاتووە:"راپۆرتەكە ئەو ئاڵنگارييانەى كە توركيا رووبەڕووى بووەتەوە و هەڕەشەكانى رێكخراوى تيرۆريستيى وەكو پەكەكە/پەيەدە/يەپەگە، فەتۆ و داعش بەهەند وەرنەگرتووە. ئەو زمانەى لەم بەشەدا بەكارهێنراوە لە دڵخۆشكردنى بەشە توندڕەوەكانى ئەورووپاى دژ بە يەكێتى ئەورووپا و توركيا زياتر خزمەت بە ئامانجێكى ديكە ناگەێنێت".

- ئاستى ئابوورى و خۆسازان لەگەڵ يەكێتى ئەورووپا

لە بارەى ئابوورى توركيا لە راگەيەندراوەكەدا هاتووە: "وڵاتەكەمان لە رووى بازرگانى و وەبەرهێنانەوە لەگەڵ بازاڕى يەكێتى ئەورووپادا لە ئاستى يەكبووندايە و هەموو كێشە ئابوورييەكانى يەكێتى ئەورووپا و شەپۆلەكانى ئابوورى جيهانى روودەدات راستەوخۆ كاريگەرى لەسەر توركيا دەبێت. بەڵام توركيا بە گرتنەبەرى رێكارى گرنگ، هەوڵى خۆرزگاركردن دەدات بە كەمترين زيان لەو كێشە سەختانەى كە كاريگەرى لەسەر وڵاتانى ئەندامى يەكێتى ئەورووپاشدا هەبووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın